له‌به‌ر ئه‌م 6 هۆكاره ئاگربه‌سته‌كه‌ی حه‌له‌ب شكستده‌هێنێت
K24 - هه‌ولێر:
هاله گۆرانی، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "ئێستای جیهان" له ته‌له‌ڤزیۆنی "CNN"ی ئه‌مه‌ریكی، وه‌ك شاره‌زایه‌كی بواری سیاسی كه‌ناڵه‌كه، باس له شه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌كات، كه ده‌بنه هۆی كۆتاییهاتنی ئاگربه‌سته‌كه‌ی حه‌له‌ب، كه له‌لایه‌ن رووسیا و توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێت و ئه‌مه‌ریكاش پێشوازی له‌و ئاگربه‌سته كرد، به‌ڵام ئه‌و پێشكه‌شكاره پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات، له ماوه‌یه‌كی كورتدا، ئاگربه‌ست كۆتایی دێت و شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
1- رووسیا، توركیا و سوورییه‌كان ده‌ڵێن، ئاگربه‌سته‌كه‌ی حه‌له‌ب به‌ره‌ی فه‌تحولشام "به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو"، ناگرێته‌وه، هه‌رچی گوته‌بێژه‌كانی گرووپه چه‌كدارییه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانن ده‌ڵێن، ئاگربه‌سته‌كه ته‌نها "داعش" ناگرێته‌وه.
2- ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی فه‌تحولشام "به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو" ئاگربه‌سته‌كه نه‌یگرێته‌وه، واتا به‌رده‌وامیدان به پرۆسه سه‌ربازییه‌كان، به‌وپێیه‌ی ئه‌و به‌ره‌یه رووبه‌رێكی زۆری خاكی سووریای له‌به‌رده‌سته.
3- جیاكردنه‌وه‌ی چه‌كدارانی به‌ره‌ی نوسره و چه‌كدارانی گرووپه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، ئاسته‌نگێكه له‌به‌رده‌م ئاگربه‌سته‌كه و هیچ بهرچاوڕوونییهكیش نییه بۆ چۆنیه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه.
4- توركیا و ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو، به‌رده‌وام جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه، ئه‌وان گفتوگۆ ناكه‌ن له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، له ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن و ئاگربه‌سته‌كه رێگه به‌مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د بدات له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه واتای گۆڕانكارییه‌كی زۆره بۆ به‌شێك له‌لایه‌نه به‌شداره‌كانی ململانێكان.
5- رووسیا و توركیا ده‌ڵێن ئه‌وان پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌كه ده‌بن، به‌ڵام روون نییه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشێلكردنی ئاگربه‌سته‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر رووداوێكی له‌و جۆره رووبدات.
6- كێ ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی هاووڵاتییانی سڤیل ده‌كات له‌و ناوچانه‌ی كه تازه سوپای حكوومه‌تی سووریا له ده‌ستی گرووپه ئۆپۆزیسیۆنه چه‌كدارییه‌كان ده‌ریهێناون؟ ئایا ئه‌وان ده‌توانن به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانییان له‌و ناوچانه؟
وێڕای ئه‌م شه‌ش هۆكاره‌ی كه پێشكه‌شكاره‌كه‌ی ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه ئه‌مه‌ریكییه باسیكردوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" رایگه‌یاند، ئه‌وان پابه‌ندی ئاگربه‌سته‌كه نابن، به‌و پێیه‌ی هیچ لایه‌نێكی به‌شداری ئه‌و رێككه‌وتنه، پێشوه‌خته پرسیان به‌وان نه‌كردووه.
كه‌واته ئه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌م ئاگربه‌سته نایانگرێته‌وه بریتین له داعش، به‌ره‌ی فه‌تحولشام "نوسره‌ی پێشوو" و په‌یه‌ده، ئه‌مانه‌ش رووبه‌رێكی زۆری خاكی سووریایان له ژێر ده‌سته و چه‌كدارانی ئه‌و سێ گرووپه‌ش، بوونییان له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب هه‌یه، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنی ئاگربه‌سته‌كه‌ی مه‌حاڵتر كردووه.