نزیكه‌ی 30 چه‌كداری به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو ده‌كوژرێن
K24 – هه‌ولێر
هێرشێكی هه‌وایی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی "جبهة فتح الشام" (به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو) له باكووری سوریا نزیكه‌ی 30 كه‌س ده‌كوژێت.
به‌پێی هه‌واڵیكی ئاژانسی رۆیته‌رز، روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند هێشتا دیار نییه هێرشی هه‌وایی له نزیك سه‌رمه‌دا له پارێزگای ئیدلب له باكووری رۆژئاوای سوریا له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی روسیا یان هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه.
هێرشه‌كه له پێنجه‌م رۆژی ئاگربه‌ستی سه‌رتاسه‌ری سوریا ئه‌نجامدراوه كه رێكخراوی داعش و به‌ره‌ی نوسره به‌ده‌ركراون له‌و ئاگربه‌سته‌ی به نێوا‌نگیری روسیا و توركیا راگه‌یه‌نراوه.
ئه‌بو ئه‌ناس شامی گوته‌بێژی به‌ره‌ی فه‌تحوشام رایگه‌یاند هێرشه‌كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام دراوه و زیاتر له 20 كه‌س كوژراون.
ئه‌بو ئه‌ناس له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یان له ناوچه بووه ئامانجی هێرشێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و به‌هۆیه‌وه هه‌ندێ له براده‌ره‌كان كوژراون".
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ ده‌ڵێت هه‌ندێ له قوربانیان له‌و بینایه‌دا زیندانی بوون كه كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام وته‌بێژه‌كه‌ی فه‌تحوشام ره‌ت ده‌كاته‌وه ئه‌و شوێنه وه‌ك زیندانێك به‌كاریان هێنابێت.
به‌ره‌ی نوسره له مانگی ته‌موزی 2016، له ژێر گوشاری هه‌ندێ لایه‌ن، ناوه‌كه‌ی بۆ "جبهة فتح الشام " گۆڕی، به هیوای ئه‌وه‌ی له لیستی تیرۆری رۆژئاوا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربهێنرێت.
له كاتی راگه‌یاندنی گۆڕینی ناوه‌كه‌شی، پچراندنی هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ قاعیده راگه‌یاند كه به لقی سوریای قاعیده ناسراوه.
"أبو محمد الجولانى" سه‌ركرده‌ی گرووپه‌كه له كاتی راگه‌یاندنی ئه‌و پلانه گوتی ئامانجیان "لێك نزیك كردنه‌وه گرووپه‌كانی موجاهیدینه له شام".