چاوش ئۆغڵۆ: "زانياريمان له باره‌ى داعشه‌وه پێدان، به‌ڵام بۆردومانيان نه‌كردن"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی داخستنی بنکه‌ی ئاسمانیی ئینجیرلیک له‌ئێستادا جێگه‌ی باس نییه، راشیگه‌یاند، ''ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌مه‌به‌ستی لێدانی داعش هاتوون، ئه‌گه‌ر هیچ پشتیوانییه‌کی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و رێکخراوه ناکه‌ن، مانه‌وه‌یان له‌وێ هیچ مانایه‌کی نییه".
له‌درێژه‌ی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌ئه‌مریکا، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێسدا کۆبوویه‌وه، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
چاوش ئۆغڵو باسی له‌وه‌کرد له چوارچێوه‌ی په‌یمانی ناتۆدا ئه‌مریکا و وڵاتانی دیکه‌ی هاوپه‌یمانییه‌که هێزی سه‌ربازییان له‌بنکه‌ی ئینجیرلیک هه‌یه و ئه‌وان وه‌ک تورکیا رێگه به فڕۆکه‌ی وڵاتانی دیکه‌ش ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی لێدانی داعش فڕۆکه بهێننه بنکه‌که.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئاشکرایکرد، ئه‌نقه‌ره له‌ئاستێکی گرنگدا به‌ره‌نگاریی داعش ده‌بێته‌وه و گوتی: ''به‌ڵام له‌ماوه‌ی رابردوودا پشتیوانیی ئاسمانیی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان نابینین. که به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش هاوپه‌یمانییه‌کمان پێکهێناوه و تورکیا تواناکانی خۆی له‌وباره‌یه‌وه ده‌سته‌به‌رکردووه، ئه‌ی بۆچی پشتیوانییمان ناکه‌ن؟ مه‌به‌ستتان چییه؟ چیتان ده‌وێت؟.''
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه "ئه‌نقه‌ره زانيارى له باره‌ى شوێن و پێگه‌ی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعشی داوه‌ته" هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان که له ره‌ققه‌وه هاتوونه‌ته ئه‌لباب و گوتى: ''بۆچی هێرش ناکه‌نه سه‌ریان؟ ئایا چاوه‌ڕوانیی ئێمه له‌وباره‌یه‌وه سرووشتیترین مافمان نییه؟ کاتێک که پشتیوانییه‌کان نابینرێت، گه‌له‌که‌مان ده‌پرسێت؛ 'که پشتیوانیی ناکه‌ن، ئه‌ی بۆچی بنکه‌ی ئینجیرلیک به‌کارده‌هێنن؟"
هه‌روه‌ها گوتى: "به‌بڕوای من گه‌له‌که‌مان له‌سه‌ر حه‌قه. ئێمه هه‌میشه باوه‌ڕمان به دانایی گه‌له‌که‌مان هه‌یه. هۆشیارانه ده‌پرسێت؛ 'ئێمه لێره شه‌هید ده‌ده‌ین. ئێوه بۆچی پشتیوانییمان ناکه‌ن؟ بۆچی هاتوون؟ ئه‌مه پرسیارێکی تابڵێی له‌جێی خۆیدایه.''
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ.