عه‌ره‌بێك ده‌بێته سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی ڤه‌نزوێلا، به كۆی ده‌نگ بڕیاری لابردنی نیكۆلاس مادۆرۆی سه‌رۆكی وڵاتی په‌سه‌ند كرد، وه‌ك ده‌گوترێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی وخۆی به ته‌واوی جێبه‌جێنه‌كردووه، به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌ش وڵاته‌كه ده‌كه‌وێته قۆناغێكی دیكه‌ی ململانێی سیاسی، به‌و پێیه‌ی تاریق عه‌یسه‌می جێگری مادۆرۆ، كه عه‌ره‌به، له شوێنی ئه‌و ده‌ستبه‌كارده‌بێت، هه‌ر چه‌نده تا ئێستا، ئه‌و كاره له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته‌وه به‌دوورده‌زانرێت.
به گوێره‌ی یاساكانی ڤه‌نزوێلا، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌وا جێگری سه‌رۆكی وڵات، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوو، ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆك راده‌په‌ڕێنێت، هاوشێوه‌ی به‌رازیل، دوای ئه‌وه‌ی دیلما رۆسێفی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بڕیاری لابردنی له پۆسته‌كه‌ی په‌سه‌ند كرا و جێگره‌كه‌ی به‌ناوی میشال تامر، به ره‌چه‌ڵه‌ك لوبنانی، ده‌ستبه‌كاربوو.
په‌رله‌مانی ڤه‌نزوێلا، داوای له مادۆرۆ كرد ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجامبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان بكرێت، به‌و پێیه‌ی به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و چه‌ند قه‌یرانێكی دیكه، ئه‌و وڵاته‌ی خستووه‌ته ره‌وشێكی سه‌ختی ئابووری.
عه‌یسه‌می به‌ر له‌وه‌ی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا ده‌ستنیشان بكرێت، له ساڵی 2012 حاكمی ویلایه‌تی ئاراگوا بووه، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریایی كاریبی و له ساڵی 1974 له باوكێكی سووری به‌ناوی زیدان عه‌یسه‌می مه‌داح له ڤه‌نزوێلا له‌دایكبووه و به لایه‌نگری سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆر و سه‌رۆكی پێشووی عێراق داده‌نرێت، كه پێشتر له ناوچه‌ی چیای درووزی پارێزگای سویدای سووریا نیشته‌جێ بووه.
دایكیشی له بنه‌ڕه‌تدا لوبنانییه و و له بنه‌ماڵه‌ی مه‌داحه و سه‌ر به تایه‌فه‌ی درووزه و ژماره‌یان له ڤه‌نزوێلا ده‌گاته 200 هه‌زار كه‌س، له‌كاتێكدا كۆی ژماره‌ی دانیشتووانی ڤه‌نزوێلاش 32 ملیۆنه.
هه‌فته‌ی رابردوو، واتا 4ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، مادۆرۆ، عه‌یسه‌می وه‌كو جێگری خۆی بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌ستنیشان كرد، ئه‌و بڕیاره‌ش كاردانه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ڤه‌نزوێلای به‌دوای خۆیدا هێنا، كه له هه‌ڵبژاردنی رابردوو، زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌یان به‌ده‌ستهێنا و عه‌یسه‌می به بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر تۆمه‌تبارده‌كه‌ن و راشیانگه‌یاندووه، عه‌یسه‌می په‌یوه‌ندی به ئێران و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی و حزبوڵڵای لوبنانییه‌وه هه‌یه.
له وه‌ڵامی ئۆپۆزیسیۆنیشدا، عه‌یسه‌می ده‌ڵێت: "ئه‌وانه مشتێك كه‌سی خیانه‌تكارن و ده‌یانه‌وێت زیان به وڵات بگه‌یه‌نن".
ئه‌گه‌رچی به گوێره‌ی ره‌وشی ئاڵۆزی سیاسی ڤه‌نزوێلا، وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی بۆ عه‌یسه‌می ئه‌سته‌مكردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات، ده‌بێته یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی درزی، بووبێته سه‌رۆك و دووه‌م سیاسی به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به، ده‌بێته سه‌رۆكی وڵاتێكی ئه‌مه‌ریكای باشوور.
عه‌یسه‌می هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ریادا رۆدی عامردا كردووه، كه دایكی سوورییه و خاوه‌ن دوو منداڵن، به‌ناوه‌كانی ئالیخاندرۆ و سباستیان.
ا. م