هیگواین: له 2017 سه‌رده‌می ئه‌ستێره‌یه‌كی نوێ دێته پێشه‌وه
گۆنزالۆ هیگواین، هێرشبه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا پێیوایه له 2017 خۆری ئه‌ستێره‌یه‌كی نوێ هه‌ڵدێت و پێش كریستیانۆ و مێسی ده‌كه‌وێت كه ساڵانێكه زۆربه‌ی نازناوه‌كانیان بۆ خۆیان قۆرخ كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10 كانوونی دووه‌می 2017، گۆنزالۆ هیگواین له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (ئۆلێ)ـی ئارجێنتینا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پاوڵۆ دیبالای هاونیشتیمانی له 2017 ده‌دره‌وشێته‌وه و پێش كریستیانۆ و مێسی ده‌كه‌وێته‌وه.
هیگواین ده‌شڵێت: له ئێستادا كریستیانۆ و مێسی هه‌ر به گه‌وره‌یی ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام پێیوایه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی ئه‌م دوو یاریزانه دیبالا شوێنیان ده‌گرێته‌وه.
هیگواین له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: زۆر به دیبالا سه‌رسام، ئه‌و هێشتا یاریزانێكی به‌هره‌مه‌ند و لاوه، له نێو یاریگه زۆر ژیرانه ده‌رده‌كه‌وێت و كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر و مه‌حاڵ ده‌كات.
گۆنزالۆ هیگواین و پاوڵۆ دیبالا ئه‌م وه‌رزه له هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس هێڵێكی تۆقێنه‌ریان دروستكردووه، له دوایین یاری خۆشیان به‌رامبه‌ر بۆلۆنیا هیگواین 2 گۆڵ و دیبالا گۆڵێكیان بۆ خانمه پیره‌كه تۆمار كرد.