فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی باره‌گاكانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
بۆردومانكردنی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه به‌رده‌وامه.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، ده‌ڤه‌ری بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه، له ده‌ڤه‌ری برادۆست بۆردومان ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بنكه‌كانی په‌كه‌كه، له گوندی ئارێی بناری چیای خواكوڕك، له سنووری شاره‌دێی سیده‌كان بۆردومان ده‌كرێن.