عومه‌ر عينايه‌ت: رێككه‌وتنى گۆڕان و يه‌كێتى به مردوويى له‌دايكبوو
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتار و هه‌ڵسوڕاوى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، عومه‌ر عينايه‌ت، رايگه‌ياند، رێككه‌وتنى يه‌كێتى و گۆڕان به مردوويى له‌دايكبوو. گوتيشى: يه‌كێتى به چوار ئاراسته و شێوه كارده‌كات.
به راى من ئه‌و رێككه‌وتنه پێش ئه‌وه‌ى له‌دايكبێت، مرد. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه لايه‌نگرانى گۆڕان، سه‌رنجيان هه‌بوو، سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى به ته‌واوى قايل نه‌بوون و زۆرينه‌ى ئه‌ندامانى يه‌كێتيش رازى بوون و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه رام وابوو، رێككه‌وتنه‌كه ديراسه نه‌كراو بوو.
عومه‌ر عينايه‌ت، هه‌ڵسوڕاوى گۆڕان و په‌رله‌مانتارى پێشووى ئه‌و حزبه گوتيشى: رێككه‌وتنى گۆڕان و يه‌كێتى له سه‌دا سه‌د پشتگوێخراوه و هيچى جێبه‌جێ نه‌كراوه و هه‌ربۆيه ئه‌و يادداشته‌مان ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تى گۆڕان كرد.
هه‌روه‌ها گوتى: تيمى يه‌كێتى له به‌غدا دژى ئه‌وه‌ن هه‌رێم سه‌ربه‌خۆ نه‌وت بفرۆشێت، تيمى هه‌ولێريان كه له حكومه‌تن، هاوڕێكن له‌گه‌ڵ پارتى و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ربه‌خۆ نه‌وت بفرۆشێت و په‌رله‌مانتاره‌كانى هه‌رێميان وه‌ك ئێمه بير ده‌كه‌نه‌وه و حزبه‌كه‌يان خۆى بێده‌نگ كردووه.
روونيشيكرده‌وه، يه‌كێتى، به چوار شێوه كار ده‌كات، حزبه‌كه به جۆرێك و په‌رله‌مانتارانى هه‌رێميان به جۆرێك و تيمى به‌غدايان به شێوه‌يه‌ك و تيمى ناو حكومه‌تى هه‌رێميان به جۆرێكه.