دامه‌زرێنه‌ری ویكیلیكس به مه‌رج ئاماده‌یه خۆی راده‌ستی ئه‌مریكا بكات
K24 – هه‌ولێر
دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی ویكیلیكس، جولیان ئه‌سانج كه به "دامه‌زراوه‌ی ئه‌سانج" ناسراوه ئاماده‌یی خۆی پیشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی راده‌ستی ئه‌مریكا بكات، به‌ڵام مه‌رجێكی هه‌یه.
پێگه‌ی ویكیلیكس له تویتێكدا بڵاوی كرده‌وه جولیان ئه‌سانج ئاماده‌یه خۆی راده‌ستی ئه‌مریكا بكات و بچێته ئه‌و وڵاته، ئه‌گه‌ر باراك ئۆباما لێبوردن بۆ چارلی مانینگ ده‌ر بكات.
چارلی مانینگ سه‌ربازی پێشووی ئه‌مریكا له مانگی ته‌موزی 2013 به‌تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 700 هه‌زار دیكۆمێنتی نهێنی سه‌ربازی و دیپلۆماسی، به 5.2 ساڵ زیندانیكردن سزا درا.
ئه‌سێنج له حوزه‌یرانی 2012 په‌نای خۆی بۆ باڵیۆزخانه‌ی وڵاتی ئیكوادۆر له له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا برد، بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی سوید نه‌كرێته كه تۆمه‌تبار كراوه به ده‌ستدرێژی سێكسی.
به‌پێی ئاژانسی فرانس پرێس، ئه‌سانج له‌وه ده‌ترسێت ستۆكهۆلم راده‌ستی واشنتۆن بكات، پاش ئه‌وه‌ی به هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی سه‌ربازی ئه‌مریكا له رێگه‌ی ویكیلیكس بڵاو كرده‌وه، كه له لایه‌ن چارلی مانینگ دزه پێكرابوو.
JS
If Obama grants Manning clemency Assange will agree to US extradition despite clear unconstitutionality of DoJ case https://t.co/MZU30SlfGK
— WikiLeaks (@wikileaks) January 12, 2017