زێدان دڵته‌نگه و پێشبینی مه‌ترسی ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌سه‌ر پشتی یانه‌ی سێڤییا بۆ قۆناخی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا په‌ڕییه‌وه، له یارییه‌كه‌دا كاردانه‌وه‌ی توندی لێكه‌وته‌وه.
له‌م یارییه‌دا كه سێرخیۆ رامۆسی به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید به لێدانی سزا گۆڵێكی له یانه‌ی سێڤییای پێشووی تۆمار كرد، له لایه‌ن هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه‌وه سووكایه‌تی پێكرا و جوێن و قسه‌ی ناشیرین به دایكی رامۆس درا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13 كانوونی دووه‌می 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا لێدوانێكی زینه‌دین زێدانی بڵاو كردبووه‌وه كه تێیدا زیۆ ده‌ڵێـت: به‌هۆی ئه‌م قسه ناشیرینانه‌ی به رامۆس گوترا هیچ دڵخۆش نیم.
رامۆس له باره‌ی ئه‌م مامه‌ڵه خراپه‌ی هانده‌رانی سێڤییا ده‌ڵێت: من رێزم بۆ یانەی سێڤییا هەیە و خۆشم دەوێن و یانەی پێشووی منە، بەڵام کاتێك راکیتیچ و ئالڤێس دێنە ئێرە هاندەران رێزیان دەگرن، کەچی جنێو بە دایکی من دەەن.
زیزۆی راهێنه‌ری ریال مه‌درید، دوای ئه‌م رووداوه، گوتیشی: خانه‌واده‌كه‌ی رامۆس زۆر دڵته‌نگ بوونه، چونكه ئه‌وان له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی هه‌رێمی ئه‌نده‌لۆس و له دایكبووی سێڤییان.
زیزۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ترسی بۆ یاریی داهاتووی پیشاندا كه جارێكی دیكه ریال مه‌درید له لالیگا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سێڤییا رووده‌كاته‌وه هه‌مان ئه‌و یاریگه‌یه‌ی كه دوێنێ شه‌و یارییه‌كه‌یان لێ ئه‌نجامدا.
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید بووه یه‌كه‌مین راهێنه‌ر له مێژووی لالیگا 40 یاری به‌بێ شكست تێپه‌ڕ بكات.