وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندا ده‌وڵه‌تێكی نوێ ده‌دۆزێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ند، توانیویه‌تی ده‌وڵه‌تێكی نوێ له كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا بدۆزێته‌وه و له میدیاكانیش به "كۆڵۆمبس"ی سه‌رده‌می نوێ، وه‌سفده‌كرێت.
ڤیتۆڵد ڤاچیكۆڤسكی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندا، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له گه‌شتێكی دیپلۆماسیدا بۆ ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، زیاتر له 20 وڵاتی سه‌ر ده‌ریای كاریبی، پێشنیازی ئه‌وه‌یان كردووه، دیدارییان له‌گه‌ڵ ساز بكه‌ین، یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش "سان ئیسكۆبار"ه.
ئه‌و وه‌زیره گوتوویه‌تی: "بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی پۆڵه‌ندا، هه‌ندێك وڵات داوای ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان كرد، بۆ نموونه سان ئیسكۆبار".
ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه، شه‌پۆلێكی "گاڵته‌پێكردنی" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به دوای خۆیدا هێنا و له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی توویته‌ره‌وه ئه‌كاونتێكی تایبه‌ت، به‌ناوی "سان ئیسكۆبار" درووستكراوه و ئاڵایه‌كی تایبه‌تیشیان بۆ ئه‌و كۆماره وه‌همییه نه‌خشاندووه.
سایتی رووسیه‌لیه‌وم، بڵاویكردووه‌ته‌وه، "كۆماری سان ئیسكۆبار" له دوای لێدوانه‌كه‌دا، ته‌نها له خه‌یاڵی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندا نه‌ماوه‌ته‌وه و ئێستا ئه‌و كۆماره له توویته‌ریش هه‌یه.
ئه‌و ئه‌كاونته‌ی "كۆماری سان ئیسكۆبار"، له توویته‌ر، "كه بۆ گاڵته‌پێكردن" درووستكراوه، نووسیویه‌تی: "پۆڵه‌ندییه‌كان ده‌توانن به‌بێ ڤیزا بچنه ناو خاكی سان ئیسكۆبار و به‌مه‌زووانه‌ش پردێكی ئاسمانی راسته‌وخۆ له‌نێوان ئیسكۆبار و پۆڵه‌ندا بنیات ده‌نێین، هه‌روه‌ها پاڵپشتی پۆڵه‌نداش ده‌كه‌ین ببێته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی".
دواجار یۆڤانا ڤایدا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندا، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه، به هه‌ڵه ئه‌و ناوه‌ی لێ تێكه‌ڵبووه له‌گه‌ڵ ناوی وڵاتی "سانت كیتس و نیڤس"، كه ده‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریای كاریبی و پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندا، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتینی و كاریبی، له دۆمێنێكان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، كۆبووه‌ته‌وه.
به‌ڵام روونكردنه‌وه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه یه‌كینه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه، ناوی "پابلۆ ئیسكۆبار"، كه به ئیمپراتۆری مادده‌ی هۆشبه‌ر ناسراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته تێكه‌ڵكردووه.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم