په‌رله‌مانتارێكی پێشووی پارتی كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی خوولی سیێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، كۆچی دوایی كرد.
سه‌بیحه ئه‌حمه‌د مسته‌فا، په‌رله‌مانتاری خوولی سێیه‌می په‌رله‌مان، به هۆی نه‌خۆشییه‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌نقه‌ره، كۆچی دوایی كرد.
سه‌بیحه ئه‌حمه‌د، خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری بارزانه و كچی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه، (ئەحمەد مستێ كانیەلێنجی)یه كه پێشمه‌رگه‌ی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد و هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان بووه و ساڵی 2010 كۆچی دوایی كردووه.
سه‌بیحه ئه‌حمه‌د، له دایكبووی ساڵی 1966ه له سیده‌كان و ده‌رچووی به‌شی یاسای زانكۆی سڵاحه‌ددین بووه و هه‌ڵگری مه‌دالیای بارزانی بووه.
دوای نسكۆی شۆڕش له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ئاواره‌ی ئێران ده‌بن و له یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، چه‌ندین پله و به‌رپرسیارێتی وه‌رده‌گرێت، دواجار له ساڵی 2010، له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌بێته ئەندامی پەرلەمانی كوردستان.