به ڤیدیۆ.. له به‌رزایی 35 هه‌زار پێ كردیانه شه‌ڕ
K24 - هه‌ولێر:
له به‌رزی 35 هه‌زار پێ, دوو له سه‌رنشینانی فڕۆكه‌یه‌ك، كردیانه شه‌ڕ و پێكدادان و چه‌ند بۆكسێكیان ئاراسته‌ی ده‌موچاوی یه‌كتركرد.
وه‌ك سایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی ئاماژه‌ی بۆ كردووه، فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی ره‌فیق حه‌ریری به‌یرووته‌وه به‌ره‌و له‌نده‌ن گه‌شتیكردووه، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو سه‌رنشینه، به ناچاری له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی توركیا نیشتووه‌ته‌وه.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ره‌تا پیاوێكی به ته‌مه‌ن، قسه له‌گه‌ڵ گه‌نجێك ده‌كات، دواتر له ناكاو بۆكسێك ئاراسته‌ی ده‌موچاوی ده‌كات، ئینجا گه‌نجه‌كه به بۆكس ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌موچاوی پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وانه‌ی شه‌ڕیانكردووه و به‌شێكی زۆر له سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه، به عه‌ره‌بی قسه‌ده‌كه‌ن و لوبنانین.
دواجار ستافی فڕۆكه‌كه و چه‌ند سه‌رنشینێك توانییان كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بهێنن و هه‌ریه‌كه‌یان بۆ شوێنی خۆیان بگێڕنه‌وه.
ڤیدیۆكه به مۆبایلی سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه تۆماركراوه.
.