كوردستان24 چيرۆكى ئهو كچه حهوت ساڵهى به تۆپى داعش چاوى لهدهستداوه دهگێڕێتهوه
K24 – ههولێر:
كوردستان24 چیرۆكی كچێكی تەمەن حەوت ساڵان دەگێڕێتەوە، كە بەھۆی ھاوەنێكی داعشەوە ھەردوو چاوی لەدەست داوە.
ئێستا ئەو كچە لەگەڵ خێزانهكهى لە كەمپی جەدعەی شارەدێی گەیارە نیشتەجێیە.
باوكیشی داوا دەكات رێكخراوە خێرخوازییەكان ھاوكاری بكەن لە ناردنە دەرەوەی كچەكەی بۆ چارەسەركردن، چونكە پزیشكەكان پێیان راگەیاندووە، چارەسەری كچەكەی لە عێراق نیە و لەدەرەوەی وڵاتە.