بە ڤیدیۆ...خۆبەخشان بە سەما و شادی ھاوكاری پێشكەشی خەڵكی مووسڵ دەكەن
K24 – مووسڵ
ژمارەیەك ھاووڵاتی خۆبەخش لە پارێزگای دیوانیە ھاتوونەتە مووسڵ تا ھاوكاری خەڵكی شارەكە بكەن، بە سەما و شادی خواردن پێشكەش بە ھاووڵاتیان دەكەن.
مەسعوود محەمەد پەیامنێری كوردستان24 لە مووسڵ رایگەیاند: "بەشێك لەو كەسانەی جلوبەرگی سەربازیان لەبەرە و لەگەڵ ھاووڵاتیان سەما دەكەن و دڵخۆشی خۆیان بۆ وەدەرنانی داعش دەردەبڕن، ئەو خۆبەخشانەن لە پارێزگای دیوانیە ھاتوون و ھاوكاری سوپا و خەڵكی مووسڵ دەكەن".