عێراق نێوانگیری نێوان ئێران و سعوودییە دەكات

جەعفەری پەیام لە نێوان بەرپرسانی ئێران و سعوودییە دەگوازێتەوە

K24 - ھەولێر

وەزیری دەرەوەی عێراق ئیبراھیم جەعفەری رایگەیاند پەیام لە نێوان تاران و ریاز دەگوازێتەوە، وەك ھەوڵدانێك بۆ كەمكردنەوەی ناكۆكی نێوانیان.

جەعفەری لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئێران باس لە ھەنگاوەكانی نێوانگیری نێوان سعوودییە و ئێران دەكات، كە لە ساڵی رابردووە بەردەوامن، بێ ئەوەی ناوەڕۆكی ئەو پەیامانەی نێوان تاران و ریاز گوستۆتەوە ئاشكرا بكات، تەنیا ئاماژە بە زارەكی بوونی ئەو پەیامانە دەكات و لە ماوەی مانگەكانی رابردوو نێوان بەرپرسانی ھەردوولا گواستۆتەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژە بەوەش دەدات ھەر قەیرانێك نێوان ئێران و سعوودییە زیان بۆ وڵاتەكەی ھەیە و نزیكبوونەوەشیان لە بەرژەوەندیی عێراق دایە.

پەیوەندیی ئێران و سعوودییە بەھۆی چەندین ھۆكاری جیاواز لە وانە قەیرانی سوریا، یەمەن، عومان و پرسی مردنی حاجیانی ئێرانی تێكچووە.

سێدارەدانی 47 كەس لەناویاندا "الشيخ نمر باقر النمر" كەسایەتی شیعەی سعوودییە لە لایەن ریازەوە، شەپووڵێكی فراوانی خوپیشاندانی ئێرانییەكان دژی بەرپرسانی سعوودییە لێكەوتەوە و ھێرشیان كردە سەر باڵیوزخانەی سعوودییە لە تارانی پایتەخت، بە ھویەوە پەیوەندیی دیپلۆماسی و بازرگانی نێوان ھەردوولا پچڕا.

JS