میكانیزمەكانی پڕۆژە بڕیارە چاكسازییەكانی بارزانی دادەندرێن

نوێنەری بارزانی لەگەڵ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و سەرۆكایەتی حكوومەت كۆدەبنەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

نوێنەری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و دەستەی سەرۆكایەتی حكوومەتی ھەرێم لەگەڵ لیژنەی رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی لە كۆبوونەوەدان.

ئاراس ئەحمەد پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەی باڵا بڕیار دەدات چەند لیژنەیەكی بچووك دروست بكرێن، بۆ ئەوەی ئەم لیژنانە دەستبەكار بن، كارەكانیشیان بریتییە لە لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكانی گەندەڵی كە لەبەر دەستیانە".

بە گوێرەی زانیارییەكانی دەست پەیامنێری لە مانگی 2 ئەمساڵ مەلەفەكانی گەندەڵی كە لەبەر دەستی لیژنەكەن ئاشكرا دەكرێن.

ئەمە لە كاتێكدایە رۆژی 7/1/2017، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لیژنە باڵای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردارا لیژنەی باڵا لەگەڵ سەرۆكایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە.