بە ڤیدیۆ.. زانكۆی مووسڵ دوای رزگاركردنی لە دەستی داعش

ھێشتا دەنگی تەقە لە دەوروبەری باڵەخانەی زانكۆ دەبیسترێت
kurdistan24.net

K24 – مووسڵ

دوای زیاتر لە دووساڵ رۆژی 14 كانوونی دووەمی 2017 ھێزە عێراقییەكان بە پشتیوانی ھاوپەیمانان توانیان باڵەخانەی مووسڵ لە دەست چەكدارانی داعش كۆنترۆڵ بكەنەوە.

لەكاتی چوونی تیمی كوردستان24، بۆ نێو زانكۆی مووسڵ دەنگی تەقە لە دەوروبەری باڵەخانەكە دەبیسترا و ھەندێك لە سەربازانی سوپای عێراق تەقەیان لە دەوروبەری زانكۆ دەكرد، پێدەچوو ھێشتا چەكدرانی داعش لە نزیك باڵەخانەكە مابن.

لە ماوەی دەسەڵاتی داعش زانكۆی مووسڵی وەك مۆڵگەی سەربازیی و كارگەی دروستكردنی بۆمب بەكارھێنراوە، لە دیمەنەكانی پاشماوەی شەڕی لە باڵەخانەكە دەردەكەوێت، باڵەخانەی زانكۆی مووسڵ دەكەوێتە باكووری چەپی شارەكە، بە گوتەی شارەزایانی سەربازیش بە شوێنێكی ستراتیژی ھەژمار دەكرێت.