ئیمامێكی شیعه سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا دووچاری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌خلاقی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له‌وانه‌یه جاستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، كه له‌و كاته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌ركه‌وت، ئه‌مجاره كه‌وتبێته ته‌نگژه‌یه‌كه‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری و ناوبانگی بكات، ئه‌و ناوبانگه‌ی قوربانی زۆری بۆدا و ركابه‌ری پێده‌كرد، نه‌ك ته‌نها به‌رامبه‌ر نه‌یاره سیاسییه‌كانی، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ناوداره‌كانی جیهانیش، ته‌نانه‌ت یه‌كه‌م به‌رپرسی سیاسییه ناونراوه" دڵبه‌ری كچان".
ئه‌مجاره سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا دووچاری ره‌خنه‌یه‌كی توند بووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له دوورگه‌یه‌كی ده‌ریای كاریبی لای ئیمامێكی شیعه‌ی ئیسماعیلی به ناوی (ئاغاخان) كه خاوه‌نی دوورگه‌كه‌یه، پشووه‌كه‌ی به‌سه‌ربردووه.
ترۆدۆ به‌مدواییانه ئاشكرایكردووه كه به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی له جۆری هێلیكۆپته‌ر گه‌شته‌كه‌یكردووه، ئه‌مه‌ش پێشێلكارییه‌كی روونی هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌وشتی كاركردنه له كه‌نه‌دا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2015 ده‌سه‌ڵاتی له وڵات گرته‌ده‌ست و به‌ڵێنیدا ئیداره‌یه‌كی شه‌فافی وڵات بكات و بچێته ژێر ركێفی لێپرسینه‌وه‌وه، كه‌چی ئێستا ده‌رباره‌ی به‌سه‌ربردنی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵی له دوورگه‌ی(ئه‌لباهاما) رووبه‌ڕووی پرسیاری زۆر بووه‌ته‌وه و به‌رپرسه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌شی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه له‌وباره‌یه‌وه قسه بكه‌ن.
نوێنه‌رانی ئۆپۆزیسیۆن له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێن"به‌سه‌ربردنی پشوو له‌و شوێنه ناشایسته‌یه، ئۆتاوا خۆی هاوكاری دامه‌زراوه‌ی ئاغاخان ده‌كات. هه‌روه‌ها گوتوویانه ترۆدۆ له هاوڵاتی ئاسایی كه‌نه‌داوه دووره و به‌سه‌ربردنی ئه‌و پشووه‌ی له كاتێكدایه وڵات به ته‌نگژه‌ی ئابووریدا تێده‌په‌ڕێت".
له‌و باره‌یه‌وه جاستن ترۆدۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا له كاتی گه‌ڕانێكی به ناو وڵات‌دا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له (كینگستۆنی ئه‌ونتاریۆ) رایگه‌یاند" چوون و هاتنه‌وه‌م بۆ ناسا‌و( پایته‌ختی دوورگه‌ی ئه‌لباهاما) به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ر به ئاغاخان بووه، له‌م كاره‌شدا هیچ كێشه‌یه‌ك نابینم".
ئاغاخان هاوڕێیه‌كی نزیكی خێزانی ترۆدۆیه
به‌گوێره‌ی بنه‌ماكانی هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌وشتی كار كه ترۆدۆ له ساڵی 2015 دا خۆی رایگه‌یاند، رێگه به وه‌زیره‌كان نادرێت به فڕۆكه‌ی تایبه‌تی گه‌شت بكه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو پێشوه‌خت مۆڵه‌تی ماری داوسۆن "كۆمیسیاری به‌رژه‌وه‌ندی و بنه‌ما ره‌وشتییه‌كانی وڵاتی نه‌بێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی گه‌شته‌كه‌ی به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بێ پرسكردن به"دواسۆن" ترۆدۆ گووتی" من ئاماده‌م بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر پرسیارێك له‌و باره‌وه، هه‌ر بۆیه داوسۆن لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ده‌رباره‌ی سكاڵای ئۆپۆزیسیۆن كردووه‌ته‌وه".
ترۆدۆش كه ناو به ناو رووبه‌ڕووی لێكۆڵینه‌وه‌ی داوسون بووه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كه‌كان له لایه‌ن پارته‌كه‌ی (پارتی لیبراڵی) هه‌فته‌ی رابردوو گه‌شته‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس له سویسرا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئێستا له گه‌شتێكی ناوخۆییدایه له سه‌رانسه‌ری كه‌نه‌دا.
K24 – هه‌ولێر:
له‌وانه‌یه جاستن ترۆدۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، كه له‌و كاته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌ركه‌وت، ئه‌مجاره كه‌وتبێته ته‌نگژه‌یه‌كه‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری و ناوبانگی بكات، ئه‌و ناوبانگه‌ی قوربانی زۆری بۆدا و ركابه‌ری پێده‌كرد، نه‌ك ته‌نها به‌رامبه‌ر نه‌یاره سیاسییه‌كانی، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ناوداره‌كانی جیهانیش، ته‌نانه‌ت یه‌كه‌م به‌رپرسی سیاسییه ناونراوه" دڵبه‌ری كچان".