ھێزەكانی عێراق لە موسڵ نزیكی كۆشكەكانی سەرۆكایەتی دەبنەوە

گەڕەكی كەفائەتی دووم كۆنترۆڵكرا

K24 - ھەولێر

ھێزەكانی عێراق لە ناوچەكانی باكووری موسڵ پێشڕەوی دەكەن و گەڕەكی "كەفائەتی دووەم"یان كۆنترۆڵ كرد و نزیكی كۆشكەكانی سەرۆكایەتی بوونەتەوە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی موسڵ فەریق "عبد الامير رشيد يارالله" رایگەیاند ھێزەكانیان لە میحوەری باكوور، گەڕەكی "كەفائەتی دووەم"یان كۆنترۆڵ كرد، ئاڵای عێراقیان لە سەر بیناكانی بەرز كردەوە، پاش ئەوەی دوژمن زیانێكی زۆری گیانی و كەرەستەی سەربازی بەركەوت.

گوتیشی ھێزەكانیان نزیكی كۆشكەكانی سەرۆكایەتی بوونەتەوە.

ھێزەكانی دژە تیرۆر پێشتر گەڕەكی "ئەندەلوس"یان لە باكووری رۆژھەڵاتی موسڵ كۆنترۆڵ كرد.

JS