جۆن مەكین: پێشمەرگە كاریگەرترین ھێزە پێویستە راستەوخۆ ھاوكاری بكرێت

"ھەرێمی کوردستان یەکێکە لە ھاوپەیمانە گرنگەکانی ئەمریکا لەناوچەکە"
kurdistan24.net

K24 - واشنتن

جۆن مەکین، سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24، رایدەگەیەنێت، گرنگە ھەندێك جار ئەمریكا بەشێوەیەکی راستەوخۆ ھاوکاریی سەربازیی بداتە ھێزی پێشمەرگە، چونکە کورد یەکێکە لە ھاوپەیمانە گرنگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.

مەكین دەڵێ: "پێموایە ھێزی پێشمەرگە، کاریگەرترین ھێزە و لەوبڕوایەدام کە ئەوان پێویستیان بە پڕچەککردن و مەشق و راھێنانی زیاترە و رەنگە ھەندێکجار ئەو ھاوکاریانەش بەشێوەیەکی راستەوخۆ بێت بۆ پێشمەرگە باشترە".

گوتیشی: "زۆر گرنگە ئەمریکا ھاوکاریی سەربازی کورد و پێشمەرگە بکات، لەبەرئەوەی ھەرێمی کوردستان، یەکێکە لە ھاوپەیمانە گرنگەکانی ئەمریکا لەناوچەکە".