رووسه‌كان خۆیان فێره زمانی كوردی ده‌كه‌ن
K24 - مۆسكۆ:
زانكۆی مۆسكۆی حكوومی بۆ زمانه‌وانی, یه‌كێكه له زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی رووسیا، كه زۆرترین زمانی بیانی لێ ده‌خوێندرێت، بۆ یه‌كه‌م جار و له‌سه‌ر ئاستی رووسیا، زانكۆكه خۆی كرده پێشه‌نگ و به‌شی زمانی كوردی كردووه‌ته‌وه.
له ئێستادا 12 قوتابی رووس و سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، بۆ به ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس ماوه‌ی 3 مانگه درێژه به‌خوێندن ده‌ده‌ن، به‌شێك له قوتابيیه‌كان له كۆماره‌كانی سه‌ر به‌رووسیاوه هاتوون بۆ فێربوونی زمانی كوردی.
سه‌رۆكی زانكۆكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت, هاووڵاتيیان و پسپۆڕه‌كانیيان ئاشنا ده‌كه‌ن به زمانی كوردی، هه‌روه‌ها مامۆستایانیش وێڕای باسكردن له گرنگی و بایه‌خی كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كه، هاوكات داوای هاوكاری كتێب و سه‌رچاوه ده‌كه‌ن بۆ به‌شه‌كه‌یان.