به‌هۆی داوایه‌كی ئه‌ردۆغانه‌وه 15 كیلۆ زێڕ بۆ بووك و زاوایه‌ك كۆكرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
15 كیلۆ زێڕ كه به 2 ملیۆن لیره‌ی توركی ده‌خه‌مڵێنرێت، له ده‌ره‌نجامی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داوایه‌كی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ پاڵپشتیكردنی لیره‌ی توركی، بوو به به‌شی فه‌رهاد گونیش، كوڕی سه‌رمایه‌دار و ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی توركیا.
له سایه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له به‌رامبه‌ر دۆلاردا دووچاری به‌های لیره‌ی توركی بووه، ئه‌ردۆغان له یه‌كه‌م رۆژه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا هاوڵاتیان هانبدات تا دۆلاره‌كانیان به لیره‌ی توركی بگۆڕنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ دابه‌زینی به‌های دراوی توركی دابنرێت.
فه‌رهاد گونیش له یه‌كه‌م كه‌سه‌كان بوو، كه به ده‌نگ داواكه‌ی سه‌رۆككۆماره‌وه چوو، دوای ئه‌وه‌ی توانی له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا نزیكه‌ی 15 كیلۆ زێڕ كۆبكاته‌وه كه به‌هاكه‌ی ده‌گاته 2 ملیۆن لیره‌ی توركی.
له ئاهه‌نگه‌كه‌ی گونیشدا ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و سه‌رمایه‌دار و پیاوانی كار ئاماده‌بوون، به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خه‌به‌ر تورك" بانگێشتكراوانی ئاهه‌نگه‌كه، له بری دۆلار، زێڕیان وه‌ك دیاری به بووك و زاوا به‌خشی، له نه‌ریتی سه‌رمایه‌دارانی توركدا پێشتر دۆلار ده‌درایه بووك و زاوا، بۆیه ئه‌م كاره‌یا‌ن به‌هۆی كاریگه‌ری داواكه‌ی سه‌رۆككۆمار بووه".
بووك و زاوا تووشی شۆك بوون كاتێك بینییان ئه‌و هه‌موو زێڕه‌یان بۆ كۆكراوه‌ته‌وه، وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره، جانتایه‌كی پر له زێر له ته‌نیشت بووك و زاوه‌كه‌وه دانراوه، پێش ئه‌وه‌ی پیاوانی ئاسایش بیگوازنه‌وه بۆ شوێنێكی ئارامی ناو هۆتێل ماریۆتی شاری ئه‌نقه‌ره.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و هه‌موو زێڕه، فه‌رهاد گوتوویه‌تی" من ئابووریم خوێندووه،له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌ك به‌كاریده‌هێنین كه خزمه‌تی شاری ئه‌نقه‌ره‌ی شوێنی ژیانی خۆمان بكات".
گونیش ده‌ڵێت" بووك له‌و كاته‌ی زنجیره زێڕه‌كانی ده‌ستداوه‌تێ، هێنده قورس بووه هه‌ستی به ماندوویه‌تی كردووه، هه‌ر بۆیه داوایكردووه جانتایه‌كی بۆ بهێنن تا زێڕه‌كانی تێبكات".
له ناو ئه‌و كه‌سه دیارانه‌ی به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌یان كردووه و زێڕیان وه‌ك دیاری به‌و بووك و زاوایه‌داوه، وه‌زیری كشتوكاڵ و سامانی ئاژه‌ڵ، فارووق چه‌لیك و سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی توركیا جه‌میل چیچه‌ك به‌شدارییان كردووه".