هونهرمهندێكی ناسراوی ئهمریكی لەوانەیە ببێتە موسڵمان
K24 - ھەولێر
هونهرمهند و گۆرانیبێژی ناسراوی ئهمریكایی لیندسی لۆهان جارێكی دیكه پرسی موسڵمان بوونی خۆی دهوروژێنێت.
ئهم هونهرمهنده له لاپهرهی خۆی له ئینستاگرام تەواوی وێنەكانی سڕیتەوە و تەنھا وشەی " Alaikum salam" نووسیوە.
ئینستاگرامی ئەو ھونەرمەندە پێشتر پڕ بوو لە وێنەكانی كە پێش ئەوەی ببێتە گۆڕانیبێژ، نمایشكاری جلوبەرگیش بووە.
جاری یەكەم نییە دەنگۆی موسڵمان بوونی لیندسی لۆهان بڵاو دەكرێتەوە، پێشتر ھەواڵی فێربوونی زمانی عەرەبی ئەو ھونەرمەندە بڵاو ببووەوە.
سڕینەوەی وێنەكانی لە ئینستاگرام پاش ئەوەی دێت كە سەردانی كەمپێكی پەنابەرانی سوریا لە پارێزگای دیلۆك (غازی عەنتاب) كرد و وێنەی داپوشراوی خۆی لەگەڵ ژنە پەنابەرێكی سوریا بڵاو كردەوە.
سەرچاوە: arabi21
JS