به فه‌رمی رۆبن گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێكرده‌وه
یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیا به فه‌رمی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئاریان رۆبنی هێرشبه‌ری هۆڵه‌ندی یانه‌كه‌یان تا 2018 راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 16 كانوونی دووه‌می 2017، یانه‌ی بایرن میونشن به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئاریان رۆبنی ته‌مه‌ن 32 ساڵیان راگه‌یاند.
رۆبن له نوێترین لێدوانی‌دا له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات خۆشحاڵم به مانه‌وه‌م له یانه باڤارییه‌كه، ده‌شڵێت: ئه‌م یانه‌یه بۆ من وه‌ك ماڵی دووه‌م بۆ خۆم و خانه‌واده‌كه‌م وایه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كارل هاینز رۆمێنیگێ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یانه‌ی بایرن میونشن له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی رۆبن ده‌ڵێت: ئه‌م یاریزانه نزیكه‌ی 8 ساڵه له بایرن میونشنه، پێموایه هێشتا ده‌توانێت خزمه‌تی زیاتر به‌م یانه‌كه بگه‌یه‌نێت، بۆیه به‌خۆشحاڵییه‌وه گڕێبه‌سته‌كه‌مان بۆ ساڵێكی دیكه درێژ كرده‌وه.
ئاریان رۆبن له 2009 له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بایرن میونشن كرد، له‌م ماوه‌یه‌دا 5 نازناوی بۆندزلیگا، نازناوی چامپیۆنزلیگ و جامی جیهانی یانه‌كانی له‌گه‌ڵ بایرن میونشن برده‌وه.