هه‌رێمى كوردستان و هه‌رێمى فلاندێرزى به‌لجيكا كۆنفرانسێكى ئابوورى هاوبه‌ش ساز ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له برۆكسل رايگه‌ياند، سبه‌ى 17ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017، له به‌لجيكا كۆنفرانسێكى ئابوورى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو هه‌رێم (كوردستان و فراندێرز) سازده‌كرێت.
دلاوەر خالد ئاژگەيى، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، ئاشكرايكردووه، له‌و كۆنفرانسه ئابووريه‌دا زیاتر لە 60 کۆمپانیای بەلجیکی ئاماده ده‌بن.
له هه‌رێمى كوردستانه‌وه، شاندێك به سەرۆکایەتی عه‌لی سندی وەزیری پلاندان و چەند بەڕێوبەرێكی گشتی لە وەزارەتەکانی پلاندانان و بازرگانی و پیشە سازی و هەروه‌ها نوێنەری ژووری بازرگانی هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى برۆكسل ده‌كه‌ن و به‌شدارى له كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
ئ.ه