كۆبوونه‌وه‌يه‌كى هاوشێوه‌ى حه‌ج له به‌نگلاديش به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ى "بيشوا"، دووه‌م گه‌وره‌ترين كۆبوونه‌وه‌ى موسڵمانانه له دواى حه‌ج و مه‌راسيمى تايبه‌تى كۆبوونه‌وه‌كه له شارى تونگى به‌نگلاديش ساڵانه له 5 رۆژدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه له لايه‌ن كۆمه‌ڵى تهبليغهوه كه كۆمه‌ڵه‌يه‌كى سه‌ر به رێبازى قادرييهكانه له‌سه‌ر رووبار‌ى تورانجى شارى تونگى به شێوه‌ى ساڵانه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مساڵ ژماره‌ى به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌كه چه‌ند مليۆنێك كه‌سى تێپه‌ڕاند.
قۆناغى يه‌كه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه له 3 رۆژدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دوێنێ يه‌كشه‌ممه قۆناغى يه‌كه‌مى ته‌واو بوو.
بڕياره له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017، قۆناغى دووه‌م، ده‌ستپێبكات.
قۆناغى دووه‌م رۆژى 22ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 ته‌واو ده‌بێت.
رێكخه‌رانى كۆبوونه‌وه‌كه رايانگه‌ياند، ئه‌مساڵ 3 مليۆن موسڵمان به‌شدارييان له كۆبوونه‌وه‌كه كردووه.
هێزه ئه‌منييه‌كانى به‌نگلاديش رايانگه‌ياندووه، ئه‌مساڵ 6 هه‌زار پۆليس چاودێرى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاسايشى شوێنى كۆبوونه‌وه‌كه بپارێزن.
بۆ يه‌كه‌مجار ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه له 1946 له شارى كاكرايلى به‌نگلاديش له مزگه‌وتێكدا ئه‌نجامدرا و موسڵمانانى 17 ويلايه‌تى ئه‌و كاته‌ى پاكستان و ئێستاى به‌نگلاديش روويان تێده‌كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس‌وخواسى سياسى ناخرێته‌ڕوو، وتاربێژه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر پرسه رووحى و كێشه هزرييهكانى جيهانى ئيسلام ده‌كه‌نه‌وه.
كه‌سايه‌تييه سياسييه‌كانى به‌نگلاديش و پاكستان و به‌شێكى هيندستان و ژماره‌يه‌ك وڵاتى ديكه‌ى نيمچه كيشوه‌رى هيندى مه‌يليان بۆ كۆبوونه‌وه‌كه هه‌يه و هه‌ندێكجار به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن.
له رووى ژماره‌وه كۆبوونه‌وه‌كه هاوشێوه‌ى مه‌راسيمى حه‌جه، به‌ڵام ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه فه‌رز نييه له‌سه‌ر موسڵمانان.
ئ.ه