ترامپ: شه‌ڕى عێراق "خراپترين بڕيار بووه له مێژووى ئه‌مريكادا"
K24 – هه‌ولێر:
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو رۆژنامه‌ى تايمزى بريتانى و بێڵدى ئه‌ڵمانى، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مريكا ئيدانه‌ى هێرشكردنه سه‌ر عێراقى له 2003دا كرد و به "خراپترين بڕيار له مێژووى ئه‌مريكادا" وه‌سفيكرد.
ترامپ گوتى: "هه‌موو ئه‌وه‌ى روويدا چ پێويست بوو رووبدات، ئه‌وه يه‌كێك له خراپترين بڕياره‌كان بوو، ره‌نگه له مێژووى ئه‌مريكاشدا وێنه‌ى ئه‌و بڕياره خراپه نه‌بێت".
گوتيشى: "بڕياره‌كه وه‌ك به‌ردگرتنه شانه‌ى هه‌نگ بوو، پشێوييه‌كى زۆرى له مێژوودا درووستكرد".
له باره‌ى سوورياوه، ترامپ داوايكرد، "ناوچه‌يه‌كى ئارام له ناو سووريا درووست بكرێت و وڵاتانى كه‌نداو و هاوپه‌يمانه‌كانى ئه‌مريكا پاره‌ى بۆ دابين بكه‌ن، چونكه ئه‌وان سه‌روه‌ت و سامانێكيان هه‌يه كه كه‌سى ديكه نييه‌تى".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌و چاره‌سه‌ره تێچوونى له‌وه كه‌متره كه ئه‌ڵمانيا ئێستا پێوه‌ى گيرۆده بووه".
سه‌باره‌ت به بڕيارى ئه‌نگێلا مێركڵ بۆ وه‌رگرتنى زياتر له يه‌ك مليۆن په‌نابه‌ر، ترامپ گوتى: "ئه‌وه يه‌كێكه له هه‌ڵه كاره‌ساتباره‌كان".
سه‌باره‌ت به ئابوورى ئه‌مريكا، گوتى: "پێويسته له‌سه‌ر ئه‌مريكا كورتهێنانى بودجه‌ى چاره‌سه‌ر بكات به تايبه‌تى له به‌رامبه‌ر چيندا".
له باره‌ى رووسياوه، ترامپ گوتى: "چه‌كى ناووكى ده‌بێت ببێته به‌شێك له وتوێژ له‌گه‌ڵ رووسيا و به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو كه‌مبكرێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا سزكانى ئه‌مريكا له‌سه‌ر رووسيا هه‌ڵبگيرێن".
له باره‌ى ده‌رچوونى بريتانيان له يه‌كێتى ئه‌وروپا، ترامپ گوتى: "له‌و بڕوايه‌دام، بريتانيا زۆر زيره‌ك بوو كه ده‌رچوو له يه‌كێتى ئه‌وروپا".
دۆناڵد ترامپ باسى له په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى كرد و گوتى: "زه‌مه‌نێكى درێژه ئه‌و په‌يمانه كێشه‌ى هه‌يه".
گوتيشى: "كێشه‌كه ئه‌وه‌يه هه‌موو ئه‌ندامانى وه‌ك ئه‌وه‌ى پێويسته خه‌رجييه‌كان دابين ناكه‌ن و ته‌نيا پێنج وڵات خه‌رجى تايبه‌ت به بودجه‌ى ئه‌و په‌يمانه دابين ده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه: بى بى سى.
و:ئ.هـ