"كاروانی سه‌رما ده‌ربه‌ده‌ره‌كان گه‌رمده‌كه‌نه‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وێكی سه‌رما ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی ژیان، به‌م ده‌سته‌واژانه شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردووه و به هانای بێلانه و لێقه‌وماوانی شاره‌كه‌وه ده‌چن و هاوكاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه بێكه‌سن و له‌به‌ر سه‌رما و بێشوێن و جێگه مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی ژیانیان له‌سه‌ره، هه‌ڵمه‌ته‌كه له لایه‌ن رێكخراوێكی تایبه‌ته‌وه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندی به حكومه‌ته‌وه نییه.
ئه‌و تیمانه به "كاروانی سه‌رما" ناسراون و له‌و كاته‌ی ده‌رباره‌ی كه‌سێكی بێ ماڵ و حاڵ و بێكه‌س په‌یوه‌ندییان پێوه‌ده‌كرێت، یه‌كسه‌ر ده‌گه‌نه شوێنه‌كه و ژه‌مێك خۆراكی گه‌رم پێشكه‌شی ئه‌و كه‌سه ده‌كه‌ن و دواتر ده‌یگوێزنه‌وه بۆ شوینی پێویست و تایبه‌ت به فریاگوزاری، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه نه‌شیه‌وێت بچێت یه‌كسه‌ر جانتایه‌كی پڕ كه‌لوپه‌لی نوستنی پێده‌ده‌ن تا خۆی له‌سه‌رما بپارێزێت.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له ژێر چه‌تری كڵێسای پرۆتستانی به‌رلین- براندنبۆرگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و گرووپه‌ی به هه‌ڵمه‌ته‌كه هه‌ستاون، ئامانجیان ئه‌وه‌یه فریای ئه‌و بێكه‌سانه بكه‌ون و نه‌هێڵن به‌هۆی سه‌رماوه بمرن.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌ماوه‌ی 1/11 تا 31/3 به‌ڕێوه‌ده‌برێت، چونكه له‌و كاتانه‌دا سه‌رمای شه‌قامه‌كانی به‌رلین ده‌گاته ژێر سفر، زۆر جار به‌فریش ده‌بارێت، له كاتژمێر 8:00 تا 3:00 به‌ره‌به‌یان ئه‌و تیمه به‌دوای بێكه‌س و ده‌ربه‌ده‌ره‌كاندا ده‌گه‌ڕێن كه له شه‌قامه‌كاندا ماونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خواردن و كه‌لوپه‌لی پێویستی خۆگه‌رمكردنه‌وه‌یان بده‌نێ.
كاروانی سه‌رما پشت به كۆمه‌كی خه‌ڵكی ده‌به‌ستن، هه‌ژماری بانكییانكردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر پێگه‌ی گرووپه‌كه رایانگه‌یاندووه، هه‌ر له‌وێشه‌وه داواده‌كه‌ن به رێگه‌ی ته‌له‌فۆن شوێنی بێلانه‌كانیان پێبڵێن.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ته‌نها پایته‌ختی ئه‌ڵمانیای نه‌گرتووه‌ته‌وه و كاروانی سه‌رماش ته‌نها رێكخراونین ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، خاچی سوور و ژماره‌یه‌ك رێكخراوی دیكه‌ش هه‌ن له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن، له شاره‌كانی هامبۆرگ له باكوور و كۆڵن له رۆژئاوا و میونیشن له باشوور و هانۆڤه‌ر له رۆژئاوا و فرانكفۆرت له ناوه‌ڕاست و مایینز له رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا به هه‌مانشێوه هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌مڕۆژانه‌دا گروپه‌كه چالاكییه‌كانیان زیاتر كردووه، چونكه به‌فر و سه‌رما وڵاتانی ئه‌وروپای گرتووه‌ته‌وه و پله‌كانی گه‌رما هاتووه‌ته ژێر سفر و به‌فرێكی زۆر كه‌ڵه‌كه بووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه 39 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.