ویستوویه‌تی كۆشكی سپی بته‌قێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
مادۆنا، گۆرانیبێژی ناوداری ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه" زۆرجار بیرم له ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆشكی سپی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م قسانه‌شی له خۆپیشاندانی فراوانی ژنانی ئه‌مریكادا كرد، دوای ئه‌وه‌ی به سه‌دان هه‌زار ژنی ئه‌و وڵاته دژی تره‌مپ راپه‌ڕین و دوای رۆژێك له سوێندخواردنی سه‌رۆكه نوێیه‌كه، شه‌قامه‌كانی ویلایه‌ته‌كانی سه‌رانسه‌ری وڵاتیان داپۆشی و داوای مافه‌كانی خۆیان ده‌كرد.
ژنان قسه و درووشمی زۆریان دژی تره‌مپ هه‌بوو، به‌ڵام مادۆنا ده‌ڵێت" من زۆر توڕه‌م" به‌ڵێ پلانم داده‌نا، زۆر بیرم له ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆشكی سپی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌زانم ئه‌مه هیچ شتیك ناگۆڕێت، نابێت بكرێینه قورباری بێزاری".
ئه‌و گۆرانیبێژه ناوداره ئه‌وه‌شیگوتووه" له‌م ساته ترسناك و تاریكه‌دا، پێویسته هه‌موومان هه‌ستین، پێموایه و له كۆتایشدا هه‌ر راستی و دادپه‌روه‌ری سه‌رده‌كه‌ون، هێزێكی گه‌وره له یه‌كڕیزیماندایه و هیچ هێزێكی نه‌یارمان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نییه له‌به‌رده‌مماندا بوه‌ستێته‌وه".
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپیشاندانه‌كانی دژی تره‌مپ، له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا 670 خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی دژی سه‌رۆكی نوێ ئه‌نجامدراوه و میدیاكانی ئه‌مریكا و جیهان، ئه‌و خۆپیشاندانه گه‌ورانه‌یان به راپه‌ڕینی ژنان دژی سه‌رۆكی نوێ ناوبردووه.