به‌غدا داوای زیاتر لە یەك ملیار دینار له‌ سلێمانی ده‌كات

ئەگەر پارەكە لەكاتی خۆی نەگاتە بەغدا دەیاندە بە دادگا
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

پارێزگاری پێشووی سلێمانی 120 محاویله‌ی كاره‌بای له‌ به‌غدا وه‌رگرتووه گوایه‌ ئه‌وانه‌ دیاریی حكوومه‌تی عێراقن بۆ پارێزگای سلێمانی، كه‌چی ئێستا حكوومەتی به‌غدا داوای ‌یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دینار‌ له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌كات و ھۆشداری ئه‌وه‌ش دەدات ئه‌و پاره‌یه لەكاتی خۆی‌ نه‌گاته‌ ده‌ستیان، ده‌یانده‌نه‌ دادگا.

سەرۆکى لێژنەى وزەو سامانه‌سروشتیيه‌كان له‌ پارێزگای سلێمانى بە كوردستان24 گوت: "دەبوایە ئەوكات پارێزگار لەناو ئەنجوومەنی پارێزگا پێشنیاری بكردایە بۆ ئەوەی ئەندامانی ئەنجوومەن رای خۆیان لەسەر بدەن، ناكرێ بیكات بە دەسكەوت بۆخۆی دواتر بە قەرزدار دەرچین، جگە لەوە وەزارەتی كارەبا متمانەمان پێناكات یەك محاویەلەی دیكەمان پێبدات".