ئه‌م هه‌ژمارانه بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی هاوكارت ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له رێزمانی ئینگلیزی‌دا هه‌ڵه زۆر ده‌كه‌یت، ده‌توانیت په‌نا بۆ ئه‌م هه‌ژمارانه‌ی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ببه‌یت، تا خۆت له‌و هه‌ڵانه ده‌ربازبكه‌یت.
Splitting infinitives needs a more positive name. Henceforth, in my house, it will be called "adverb cuddling."
— Mignon Fogarty (@GrammarGirl) ٦ يوليو، ٢٠١٤
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی Realsimple ئه‌مریكی ئه‌و پێگانه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵه زمانه‌وانییه‌كان یامه‌تیده‌رن.
ده‌توانین گۆرانییه‌كانی ڤوگارتی كه تۆماركراوی ده‌نگی فێركردنن له‌م پێگه‌یه‌وه Grammar Girl دابه‌زێنیت.
Retweet if you love the #oxfordcomma! pic.twitter.com/3bHUQ5Ckfl
— Grammarly (@Grammarly) ١٢ أبريل، ٢٠١٥
ئه‌م پێگه‌یه یارمه‌تیده‌ره بۆ چاككردنی توانا زمانه‌وانییه‌كانت، و بابه‌تی زمانه‌وانی نوێشت ده‌داتێ و نموونه‌ی ئاسان و ئامۆژگاری خێرات ده‌داتێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ژماری Grammarly زیاتر بایه‌خ به چۆنییه‌تی نووسینی تێكست ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ زانینی بنه‌ما زه‌حمه‌ت و ناڕوونه‌كانی زمانی ئینگلیزیش هاوكارت ده‌بێت.
There must be a word for the tiny rage I get when autocorrect changes the word I typed correctly (this, but) to some other thing (thus, bit)
— mighty red pen (@mightyredpen) ٢ ديسمبر، ٢٠١٦
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌م هه‌ژماره یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌كارهێنانی درووستی هه‌موو خه‌سڵه‌ت و كار و بكه‌رێك.
سۆفیا رۆمیۆ دوای درووستكردنی هه‌ژماره‌كه‌ی له تویته‌ر هه‌ست به شانازیی و دڵخۆشی ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر چالاكیش نییه، به‌ڵام تویته پێكه‌نیناوییه‌كانی ده‌ره‌باره‌ی هه‌ڵه رێنووسیی و زمانه‌وانییه‌كان ، له لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت فێری زمانی ئینگلیزی ببن ده‌ستاوده‌ست ده‌كات و له راستیشدا سوودمه‌نده بۆیان.
There's a vacant head coaching job. I might apply, but first I have a hyphen question.
— Bill Walsh (@TheSlot) ٢٨ ديسمبر، ٢٠١٦
زۆربه‌ی كات هه‌مووان سه‌رسامن به تویته‌كانی بیل وڵش و ئه‌و رێگایانه‌ی بۆ یاریكردن به وشه‌كان به‌كاریده‌هێنێت.
له‌م ناونیشانه‌وه theslot.com ده‌توانیت ببیت به یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی به باشی ئاگاداری تویته‌كانی بیت.
ئه‌م هه‌ژماره بۆ وردبینی رێنووس و خوێندنه‌وه به رێگه‌یه‌كی ئاسان یارمه‌تیده‌ره.
It's too early for your existentialist nonsense, elevator. (via @JasonKephart) pic.twitter.com/MPlP7fgWpF
— Proofed Poorly (@PoorlyProofedNY) ٢٢ يوليو، ٢٠١٦
پاتریك نایلۆن هه‌ژمارێكی به ناوی AngrySubEditor درووستكردووه، ده‌یه‌وێت جیهان له ده‌سته‌واژه بازرگانییه گه‌وره‌كان و وشه خراپه‌كان چۆڵبكات.
"Distribution solutions provider"? I think we'll change that to "distributor".
— Patrick Neylan (@AngrySubEditor) ٢٥ أغسطس، ٢٠١٦
هه‌ژماری KUBremner هه‌مان ئه‌ركی AngrySubEditor ی له ئه‌ستۆگرتووه.
Editing isn't about "gotcha" -- it's about making copy as clean, clear and accurate as it can be.
— Bremner Editing Ctr. (@KUBremner) ٢٩ مايو، ٢٠١٤
به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵك نابنه به‌شدار و هاوبه‌ش له‌گه‌ڵی، چونكه به توندی ره‌خنه له نووسینی خه‌ڵكانی دیكه و كۆمێنته‌كانیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌گرێت.