ئه‌ڵمانيا ستايشى پێشمه‌رگه ده‌كات و ساڵێكى ديكه راوێژكاره‌كانى له هه‌رێم ده‌هێڵێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا بڕيارى دا ماوه‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق بۆ ماوه‌ى يه‌ك ساڵى ديكه درێژ بكاته‌وه.
بڕياره‌كه ده‌نگى پشتيوانى 444 په‌رله‌مانتارى له كۆى 557 په‌رله‌مانتارى به‌شداربوو له ده‌نگدان به‌ده‌ستهێنا.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه 150 سه‌ربازى ئه‌ڵمانى كه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌ركى سه‌ربازى و راوێژكارى ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ ماوه‌ى يه‌ك ساڵى ديكه ده‌مێننه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن له راهێنانى هێزى پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
ئه‌م بڕياره‌ى په‌رله‌مان دواى ئه‌وه هات، رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا جه‌ختى له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و هاوكاريكردنى هێزى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق كرده‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا فرانك ڤاڵته‌ر شتاينمايه‌ر، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، سه‌ركه‌وتنى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق له رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى داعش لاواز بێت و له هێرشبردن بكه‌وێت و ناچار بێت ته‌نيا به‌رگرى له خۆى بكات.
شتاينمايه‌ر ستايشى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كرد و رايگه‌ياند، رزگاركردنى رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ نموونه‌يه‌كى روونه له‌سه‌ر سووربوونى هێزى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقييه‌كان بۆ ريشه‌كێشكردنى داعش له عێراق و رزگاركردنى ناوچه‌كانيان له ده‌ست داعش.
ئ.ه