پاپای ڤاتیكان له‌سه‌ر موسڵمانانی ميانمار هاته ده‌نگ
K24 - هه‌ولێر:
پاپا فره‌نسیس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ره‌خنه‌ی توندی له‌و كاره "وه‌حشییانه" گرت كه به‌رامبه‌ر موسڵمانانی رۆهینگای میانمار ئه‌نجامده‌درێت و رایگه‌یاند، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسڵمانن دووچاری ئه‌م ئازار و ئه‌شكه‌نجه و كوشتاره ده‌بنه‌وه.
لێدوانه‌كانی پاپا فره‌نسیس، له نوێژی هه‌فتانه‌ی كڵێسا، دوای ئه‌وه هات، كه هه‌فته‌ی پێشوو، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، راپۆرتێكی له باره‌ی ره‌وشی موسڵمانانی رۆهینگا بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی میانمار، له باكووری ئه‌و وڵاته، تاوانی كوشتنی به كۆمه‌ڵ و ده‌ستدرێژی سێكسی به كۆمه‌ڵ و سووتاندنی گوندی موسڵمانانی ئه‌نجامداوه.
پاپا گوتی: "ئه‌وان ساڵانێكه به‌ده‌ست ئازار و ئه‌شكه‌نجه و كوشتن ده‌ناڵێن، چونكه ده‌یانه‌وێت په‌یڕه‌وی كولتوور و بیروباوه‌ڕی ئیسلامییه‌تی خۆیان بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وان له میانمار ده‌ركران و گوازرانه‌وه شوێنێكی دیكه، چونكه كه‌س ئه‌وانی ناوێت، به‌ڵام ئه‌وان خه‌ڵكى باش و ئاشتیخوازن، ئه‌وان كریستیان نین، به‌ڵام خوشك و برای ئێمه‌ن".
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه، ئه‌میر زه‌ید بن ره‌عد حوسێن، نێردراوی سامی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند، ئونگ سان سو كی، سه‌رۆكی میانمار به‌ڵێنی داوه به‌دواداچوون له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه بكات.
ميانمار, كه زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كانی بوزیین، پێشتر ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه باس له پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و موسڵمانان ده‌كه‌ن له باكووری ئه‌و وڵاته.