پیاوێك 56 ساڵە كەمانچە دروست دەكات

kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

پیاوێك كە ئێستا تەمەنی بەرەوپیری دەڕوات56  ساڵە خەریكی دروستكردنی كەمانچەیە، ئەو پیاوە نەیشاردەوە كە زۆر خۆشحاڵە لەگەڵ پیشەكەی خۆیدا، بەڵام ئەوە دەخاتەڕوو كە مەترسی ئەوەی ھەیە دوای ئەو پیشەكەی بێ خاوەن بمێنێتەوە.

مزەفەر ئوزون لەبارەی مێژووی دەستكردنی بە پیشەكەی دەڵێ: "لە تەمەنی 14 ساڵە كاتێك شوان بووم دەستم كرد بە دروستكردنی كەمانچە، ئەو كاتە كەلوپەلی پێویستم نەبوو، ھەر بە مشار و دەرنافیس دروستم دەكرد".