په‌يامنێرێكى كوردستان24: ورده‌كارى چۆنێتى شه‌هيدبوونى شيفا گه‌ردى ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هۆشمه‌ند سادق، په‌يامنێرى كوردستان 24، له نزيكه‌وه ئاگادارى ئه‌و رووداوه بووه، كه به هۆيه‌وه كچه رۆژنامه‌نووس شيفا گه‌ردى تێدا شه‌هيد بوو.
هۆشمه‌ند سادق، له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كوردستان 24 رايگه‌ياند، به تيمه ميدياييه‌كه‌ى شه‌هيد شيفا گه‌رديمان وت مه‌چنه ئه‌و شوێنه و مه‌ترسى بۆمب و بۆردومانى داعشى له‌سه‌ره، به‌ڵام ئه‌وان وتيان كارى خۆمان ده‌كه‌ين و ده‌گه‌ڕێينه‌وه.
گوتيشى: ئه‌وان چوونه گه‌ڕه‌كى مه‌ئمون و له‌وێ چاڵێك هه‌يه پێى ده‌وترێت چاڵى مه‌رگ و داعش ناوچه‌كه‌ى هه‌موو بۆمبڕێژكردووه و زۆر مه‌ترسيداره.
په‌يامنێره‌كه‌ى كوردستان 24 گوتيشى: سه‌ركێشى بووه هۆى ئه‌وه‌ى رووداوى له‌و جۆره رووبدات و ئه‌و به‌رپرسه‌ى حه‌شدى شه‌عبى قسه‌ى بۆكردبوون پێى به‌ر ته‌لى بۆمبه چێندراوه‌كانى داعش كه‌وتووه و به‌و هۆيه‌وه شيفا گه‌ردى شه‌هيد بوو. ژماره‌يه‌ك ته‌رمى سه‌رباز و چه‌كدارانى حه‌شد كه‌وتوونه‌ته چاڵه‌كه‌وه.
روونيشيكرده‌وه، تيمى كوردستان 24 هاوكارى تيمه‌كه‌ى ته‌له‌ڤزيۆنى روداويان كردووه و ته‌رمى شه‌هيد شيفا گه‌ردييان هێناوه‌ته‌وه حه‌مدانييه و له‌وێش تيمى كه‌ناڵه‌كه‌يان ته‌رمه‌كه‌يان وه‌رگرتووه.