خەڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین فیلمەكان دابەشكرا
K24 - ھەولێر
لە 89مین خەڵاتی ئەكادیمی ئۆسكار، فیلمی La La Land كە خەڵاتی یەكەمی ئۆسكاری 2017 بۆ باشترین وێنەگرتن بردبووە، لێ سەندرایەوە و درایە فیلمی moonlight مانگەشەو و ئەم ھەڵەیە بە كاتێكی مێژوویی لە خەڵاتی ئۆسكار ئەژمار كرا.
ئەكتەری La La Land، ئێما ستۆن بە رۆلی میا دۆلان وەك باشترین ئەكتەری ژن خەڵاتكرا و بە یەكەم خەڵات و دووەم پاڵێوراوبوونی ئەژمار دەكرێت.
فیلمەكە بۆ 14 خەڵاتی ئۆسكار پالێوراو و شەش خەڵاتی بردەوە، لەوانە باشترین دەرھێنەر و باشترین ئەكتەر و موزیك. ئەو فیلمە لەھەردوو بواری رەخنەیی و بۆكس ئۆفیس سەركەوتنی بەدەستھێا.
فیلمی دیكۆمێنتاری كلاوە سپییەكان خەڵاتی باشترین كورتەفیلمی بەدەستھێنا، كە باس لە رەوشی سوریا لە بواری مرۆیی دەكات.
فیلمی la la land خەڵاتی باشترین موزیكی فیلم وەرگرت
فیلمی made in America خەڵاتی باشترین فیلمی درێژی وەرگرت.
خەڵاتی باشترین سیناریۆ بەخشرایە فیلمی moonlight مانگەشەو.
فیلمی ئێرانی The saleman باشترین فرۆشیار خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی وەرگرت.
خەڵاتی ئۆسكار بۆ فیلمی ئەنیمەیشنی درێژی درایە فیلمی زۆتۆپیا Zootopia
خەڵاتی باشترین ئەكتەری پیاو درایە كەسی ئەفلێك لە فیلمی Manchester By The Sea
خەڵاتی باشتری ئەكتەری تەواوكاری پیاو درایە ماھیرشالا لە فیلمی مانگەشەو.
ایۆلا دێیڤیس لە فیلمی Fence تێلبەند خەڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین رۆڵی تەواوكاری ژن بەدەستھێنا.
خەڵاتی باشترین نمایشی ئۆرجینال درایە فیلمی Manchester By The Sea
تەواوی فیلم و ئەكتەرە سەركەوتووەكانی ئۆسكار 2017 ببینە
JS