ريال مه‌دريد سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره تۆمار كرد و ئه‌ستێره‌یه‌كیشی له‌ده‌ستدا
له هه‌فته‌ی 26ـه‌مینی لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی گۆڵبارانی یانه‌ی ئیباری كرد و یارییه‌كه‌ی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
ریال مه‌درید له خوله‌كانی 14 و 25 دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی له لایه‌ن كه‌ریم بێنزێماوه تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 29 خامیس رۆدریگێزی گۆڵی سێیه‌میشی تۆمار كرد.
دواتر له گێمی دووه‌می ماركۆ ئاسینسیۆی هێرشبه‌ری لاو له خوله‌كی 60 تیپه‌كه‌ی زیزۆی كرده خاوه‌نی چواره‌مین گۆڵ.
پاشان له خوله‌كی 72 رۆبن بینا تاكه گۆڵی یانه‌ی ئیباری له یارییه‌كه تۆمار كرد.
یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنه كۆی خاڵه‌كانی له لوتكه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه بۆ 59 خاڵ به‌رز كرده‌وه، یانه‌ی ئیباریش به 39 خاڵ به شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی هه‌شته‌م جێگیر بوو.
ئاماره‌كانی یارییه‌كه:
ـ كاسێمیرۆ له خوله‌كی 65 به‌هۆی وه‌رگرتنی كارتێكی زه‌رد و كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانی بۆ یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ریال بێتیس دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
ـ كاسێمیرۆ 50ـه‌مین یاری له لالیگا به درێسی ریال مه‌درید ئه‌نجامدا.
ـ خامیس رۆدریگێز له 7 یاری وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی به‌شداریی له تۆماركردنی 7 گۆڵ كردووه. 2 گۆڵ و 5 ئه‌سیستی هه‌بووه.
ـ ریال مه‌درید 37 یارییه له‌سه‌ریه‌ك له لالیگا گۆڵ تۆمار ده‌كات، ئه‌مه‌ش درێژترین زنجیره‌یه له مێژووی لالیگادا كه یانه‌یه‌ك بتوانێت ئه‌م كاره بكات.