ژنان لەسەر بەرزبوونەوەی رێژەی توندوتیژی دێنە دەنگ

داوای سەربەخۆیی بۆ دەسەڵاتە یاساییەكان و دەزگاكانی دادوەری دەكەن
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

ژمارەیەك لە چالاكوانانی داكۆكیكار لە مافەكانی ژنان لە شاری سلێمانی، لەسەر بەرزبوونەوەی رێژەی توندوتیژی دژی ژنان ھاتنەدەنگ و خۆپێشاندانێكیان رێكست، ھەروەھا یاداشتێك ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی ھەرێمی كوردستان دەكەن.

لە یاداشتەكەدا ھاتووە: "داوا دەكەن ھاوكاری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بكرێت لە دیاركردنی ئەو كەلێنانە یاساییانەی ھەیە لە یاساكاندا كە ھۆكارێكە بۆ بە سزا نەگەیاندنی بكوژانی ژنان، بۆ ئەوەی فشارێك دروست بكرێت بۆ ھەمواركردنەوە و دانانی یاسا و گۆڕینی میكانیزمی جێبەجێكردن".

ھەر لەو یاداشتەدا ئەوەخراوەتەڕوو: "دەسەڵاتە یاساییەكان و دەزگاكانی دادوەری لە بڕیاردان سەربەخۆبن و بەبێ دەستێوەردان كاربكەن".

لە خاڵێكی دیكەی یاداشتەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، داوای دوورخستنەوەی پارتە سیاسییەكان دەكەن لە قۆناغەكانی دادگایی كردن بكوژانی ژنان.