10 ژنی جوانی جیهان ئاشكراكران

K24 – ھەولێر
پێگەی buzznet لیستێك لە جوانترین ژنانی جیهان له ساڵی 2017 بڵاویكرده‌وه، كە له‌سه‌ر بنه‌مای جوانی و سرنجڕاكێشبوون و به‌شداریكردنی ئه‌و ژنانه له فیلم و زنجیره و مۆدیل، جوانترین ژنانی جیهانی ده‌ستنیشانكردووه. ھەروەھا بنەماكانی وەك جەماوەری بوون، زیرەكی، توانایی و كارامەییش لەبەر چاو گرتووە.
سێلێنا گۆمێز

سێلێنا ماری گۆمێز هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی وه‌ك جوانترین ژن له ساڵی 2017 دیاریكراوه. سێلێنا پیشه‌كه‌ی له زنجیره كارتۆنی بارنی و هاورێیانی ده‌ستپێكرد، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئەلبومهكانی وه‌ك kiss & tell, A year without rain, When The Sun goes down ناسراوه.
لیزا سۆبێرانۆ

هۆپ ئێلیزابێت سۆبیرانۆ به لیزا سۆبیرانۆ ناسراوه، ئه‌كته‌ر و مۆدێلی فلیپینی-ئه‌مریكییه. پیشه‌كه‌ی له ته‌له‌ڤزیۆن ده‌ستپێكرد و به‌هۆی به‌شداریكردن له زنجیره ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كانی وه‌ك She's the one, Must be… Love, Wansapanatayam ناسراوه. به‌شداری له چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی وەك Just The Way You Are, Every Day I Love You ناسراو كردووه. لیزا وه‌ك دووه‌م ژنی جوان له ساڵی 2017 ده‌ستنیشانكراوه.
نانا ئیم ژین-ئاھ

ئیم جین ئاھ ناسراو به نانا، ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ند و مۆدێلێكی كۆریای باشوورە، زیاتر به‌هۆی گۆرانییه‌كانییه‌وه ناسراوه و هه‌روه‌ها جوانترین ئه‌كته‌ری كۆریایه و خاوه‌ن جوانترین ده‌موچاوه له دوو كاتدا. ئەم هونه‌رمه‌نده كۆرییه سێیه‌می ژنی جوانی جیهانه
دیپیكا پادوكۆن

دیپیكا پادوكۆن ئه‌كته‌ر و مۆدێلێكی هیندییه و یه‌كێ له ناسراوترین و گرانترین ئه‌كته‌ری ژنی بۆلیوۆده له پیشه‌سازیی فیلمی هیند. پیشه‌كه‌ی له بۆلیوۆد ده‌ستپیكرد و چه‌ندین خه‌ڵاتی فیلمی سینه‌مایی وه‌رگرتووه و به‌شداری له چه‌ندین فیلمی هیندی كردووه و به‌هۆی ئه‌م فیلمانه‌وه بووه‌ته ئه‌كته‌رێكی ناسراو، هه‌روه‌ها به یه‌كێ له سرانجڕاكێشترین ژنانی جیهان ناسراوه. له بواری جوانییه‌وه چواره‌مین ژنی جیهانه.
پیكسی لات

ڤیكتۆریا لوئیس به پیكسی لات ناسراوه و هونه‌رمه‌ند و ئاوازدانه‌ر و ئه‌كته‌رێكی بریتانییه. هه‌روه‌ها له ناو سرانجڕاكێشترین ژنانی جیهان دایه. دوو ئه‌لبومی له ئه‌لبومه باشه‌كانی بریتانیان، به هۆی گۆرانییه‌كانییه‌وه له ئاستی جیهانیش ناسراوه و ناسراوترین ئهلبومەكانیشی بریتین له Boys and Girls, Turn It Up, All About Tonight . پیكسی پێنجه‌مین ژنی جوانی جیهانه.
ئه‌مبێر هێرد

ئه‌مبێر لورا هێرد ئه‌كته‌رێكی ئه‌مریكییه. پیشه‌كه‌ی له درامای وه‌رزشیی "رووناكی شه‌وی هه‌ینی" ده‌ستپێكرد و به‌شداری له چه‌ندین فیلم كردووه و له هه‌ندێكیان رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه و زیاتر به‌هۆی فیلمی Never Back Down ناسراوه. ئه‌مبێر شه‌شه‌مین ژنی جوانی جیهانه.
پرییانكا چۆپرا

پرییانكا چۆپرا ئه‌كته‌ر، هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ر و خێرخوازێكی هیندییه. خه‌ڵاتی ژنی جیهان له نمایشكردن له ساڵی 2000 به‌ده‌ستهێنا، پرییانكا یه‌كێ له گرانترین ئهكتهرهكهكانی بۆلیوۆده، پیشه‌كه‌ی له فیلمی "قاره‌مان" ده‌ستپیكرد، به‌شداری له چه‌ندین فیلم كردووه وه به‌هۆیه‌وه زیاتر ناسرا. ئه‌م ئه‌كته‌ر هیندییه حهوتهمین ژنی جوانی جیهانه.
ئه‌ندریانا لیما

ئه‌ندریانا لیما ئه‌كته‌ر و مۆدێلێكی به‌رازیلییه، هه‌روه‌ها به ڤیكتۆریای فریشته‌ی نهێنی ناسراوه. لیما پیشه‌كه‌ی له مۆدێل ده‌ستپێكرد، ئه‌وكاته‌ی 15 ساڵی بوو و له ئاستی به‌رازیل بووه یه‌كه‌م سوپه‌ر مودێل و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا. چواره‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندی مۆدێلی جیهانه، ئه‌دریانا هه‌شته‌مین ژنی جوانی جیهانه.
ئیملیا كلارك

ئیملیا كلارك ئه‌كته‌رێكی بریتانییه و هه‌روه‌ها به‌هۆی رۆڵه‌كه‌ی له زنجیره یارییه‌كانی سرۆن HBO ناسراوه، كه یه‌كێ له ناسراوترین زنجیره‌كانی فیلمه.
به‌هۆی رۆڵهكهیەوه بووه پاڵێوراوی خه‌ڵاتی ئێمی. له ساڵی 2015 به سرنجڕاكێشترین ژن دیاریكرا و به‌شدارییه‌كی سه‌ركه‌وتووانه له چه‌ندین فیلم كردووه، ئیمیلیا به نۆیه‌مین ژین جوانی جیهان دیاریكراوه.
پیا وورتزباچ

پیا ئه‌لۆنزۆ وورتزباچ به پیا رۆمێرۆ ناسراوه، ئه‌كته‌رێك و شۆ و مۆدیلی فلیپینییە. له ساڵی 2015 به شاژنی جوان و ژنی ساڵ دیاریكرا. به نیگا سرنجڕاكێشهكانییەوە به ده‌یه‌مین ژنی جوانی ساڵ دیاریكراوه.
دوو ئه‌كته‌ری ئێرانی، ته‌رانه عه‌لیدۆست و نیكی كه‌ریمی له ناو ئه‌و لیسته‌دان، كه‌ریمی 45 ساڵی به‌هۆی به‌شداریكردنی له دوو فیلمی "نیوه‌ی شاراوه" و "دوو ژن" له پله‌ی 14 دایه.
ته‌رانه عه‌لیدۆست 33 ساڵی به‌هۆی به‌شداریكردنی له فیلمه‌كانی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی له پله‌ی 28 دایه.