مێسی بە سەلامەتی لە دەستی داعش رزگاربوو

داعش ناوی مێسی لێدەگۆڕن و ناوێكی عەرەبی لێدەنێن
kurdistan24.net

K24 - ئاكرێ

مێسی ئه‌و منداڵه‌ كورده‌ 5 ساڵییه‌ كه‌ له‌ ته‌مه‌نی دووساڵیدا له‌ شنگال له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا كه‌وته‌ ده‌ستی داعش، دوای دوو ساڵ مانه‌وه‌ی له‌ ده‌ستی چه‌كدارانی داعش به‌ سه‌لامه‌تی رزگاری ده‌بێت و ئێستا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا له‌ كه‌مپی ماملیان له‌ سنووری شارۆچكه‌ی ئاكرێ ده‌ژیت، به‌ڵام به‌هۆی ره‌فتاره‌كانی داعش تووشی كێشه‌ی ده‌روونی بووه‌ و زیاتر به‌ چه‌كی مناڵان یاری ده‌كات.