رێگای مه‌رزی كێلێ نۆژه‌ن ده‌كرێتەوە
K24 - رانیە
عه‌بدول حه‌مید عه‌بدوڵڵا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌رین له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان24 راگه‌یاند: "پرۆسه‌ی قیرتاوكردنی رێگای مه‌رزی كێلێ ته‌واوبووه و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌ر‌شتی پرۆژه‌كه ده‌كات". گوتیشی: "ھیوادارن كە له ماوه‌ی شەش مانگی داهاتوودا قیرتاوكردنی شه‌قامی مه‌رزه‌كه ته‌واو بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "مەرزی كێلێ گرنگییه‌كه‌ی له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران كه‌متر نابێت".