بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا قوربانی لێكهوتهوه
K24 – هه‌ولێر
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ڤه‌ری رێكانی له ناحیه‌ی شیلادزێ بۆردوكان ده‌كه‌ن و له ئه‌نجامدا هاووڵاتییه‌ك به‌ناوى سدقى ئيسلام سنجى شه‌هید ده‌بێت و یه‌كێ دیكه‌ش به ناوى ئيسماعيل سوبحى ئيسلام برینداربووه.
عه‌قید دلێر زێباری فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانانی سنوور به كوردستان24 رایگه‌یاند "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، كاتژمێری 13:30 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌یان له گوندی سنجێ له ده‌ڤه‌ری رێكانی بۆردومانكرد".
گوتیشی "هاووڵاتییه‌ك شه‌هید بووه و یه‌كێ دیكه‌شی بریندار بووه".
هه‌ر له‌مباره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شیلادزێ به كوردستان24 راگه‌یاند "ئهمبۆلانسێك بۆ شوێنی بۆردومانه‌كه نێردراوه، كه شه‌هید و برینداری هه‌یه".
ئه‌م به‌رپرسه‌ی ئاسایشی ناوچه‌كه ئاماژەی بەوەدا "خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی شیلادزێ بۆ كۆكردنهویه گژ و گیای به‌هاری سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌یان كردووه، كه له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه بۆردومانكراوه".