كۆمپانیا زه‌به‌لاحه رووسییه‌كه چاوی له فراوانكردنی پرۆژه نه‌وتییه‌كانییه‌تی له هه‌رێمی كوردستان
K24 هه‌ولێر:
كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فت" به‌شی به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره كۆمپانیای رووسی "گازپرۆم" سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له پێشنیاری به‌رفراوانكردنی چالاكییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش هه‌مان ئه‌و هه‌نگاوه‌یه كه كۆمپانیای "رووس نه‌فت"ـی رووسی له هه‌رێمی كوردستان پیاده‌ی ده‌كات.
ئێستا كۆمپانیای "گازپرۆم نه‌فت" له سێ پرۆژه‌ی نه‌زوتی هه‌رێمی كوردستاندا كارده‌كه‌ن، له بنه‌ڕه‌ته‌وه كاری له پرۆسه‌ی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌دا كردووه. هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی "به‌دره"ـی عێراقیش كار له كێڵگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێناندا ده‌كات و رۆژانه 77 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌می هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌ر، پێشتر كۆمپانیا مامناوه‌نده‌كان رێبه‌رایه‌تی كه‌رتی نه‌وتیان له هه‌رێم گرتبووه ده‌ست، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا و تا ئێستاش، كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی " ئیكسۆن مۆبیڵ" و "سیڤرۆن" سه‌رقاڵی پشكنین و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتن، دوای گه‌ڕانێكی زۆر به‌هۆی بێ هیوا بوونیان، هه‌ندێك ناوچه‌شیان جێهێشتووه".
ڤادیم یاكۆڤلیڤ، یه‌كه‌م سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای گازپرۆم، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆمپانیاكه‌دا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند " له ئه‌گه‌ری زیادكردنی گه‌ڕان و پشكنینه‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كۆڵینه‌وه، پێشنیازی له‌و شێوه‌یه‌مان خراوه‌ته به‌رده‌ست"، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی دیكه‌ی ده‌رباره‌ی پرۆژه نوێیه‌كانیان له هه‌رێم رانه‌گه‌یاند".
له‌م مانگه‌دا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای رووس نه‌فت، له‌سه‌ر دۆزینه‌وه و په‌ره‌پێدانی 5 كێڵگه‌ی نه‌وتیی له هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتن، به‌ڵام یاكۆڤلیڤ گووتی" گازپرۆم نه‌فت، خێراترین كۆمپانیای گه‌شه‌پێدانه له نێوان به‌رهه‌مهێنه‌ره رووسه‌كان له رووی قه‌باره‌وه".
گازپرۆم نه‌فتی رووسی له ساڵی 2010 وه له عێراق ده‌ستیان به كاركردن كردووه‌و له ماوه‌ی رابردووش‌دا گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان واژۆكرد بۆ دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كه، پشكی هه‌رێم له هه‌موو رێككه‌وتنه‌كاندا كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا رووسییه‌كه ئه‌نجامیداوه ده‌گاته 20%.
كۆمپانیا رووسییه‌كه له كێڵگه‌ی شاكه‌ل به‌شه‌كه‌ی ده‌گاته 80% و له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 80%.