نزمی ئاستی ئاماده‌یی سوپای ئه‌مریكا بۆ جه‌نگ وه‌زیری به‌رگری تووشی شۆك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، ده‌ڵێت" به‌هۆی نزمی ئاست و ئاماده‌یی شه‌ڕكردنی سوپای ئه‌مریكا تووشی شۆك بووم، چونكه له ساڵی 2013 وه له‌و كاته‌ی باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، سیاسه‌تی سكهه‌ڵگوشینی به‌رامبه‌ر سوپا په‌یڕه‌و كردووه، ئاستی سوپا وه‌ك زۆر دابه‌زیووه".
ماتیس له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند " دوای سێ مانگ له سه‌پاندنی سكهه‌ڵگوشینه‌كه (التقشف) من له خزمه‌تی سه‌ربازی خانه‌نشین كرام، دوای چوار ساڵ كاتێك گه‌ڕامه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری، تووشی شۆك بووم له‌و ره‌وشه‌ی بینیم و چاوم به ئاماده‌ییه‌كانمان بۆ شه‌ڕكردن كه‌وت. هه‌ر بۆیه ده‌رچوون له‌و ره‌وشه خراپه‌ش پێویستی به ساڵانێكه كه بوودجه‌یه‌كی دیاریكراو و سه‌قامگیرمان هه‌بێت".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا روونیكردوه" له‌م 10 ساڵه‌ی رابردوودا كۆنگرێس 10 بڕیاری له‌سه‌ر بوودجه‌ی سوپا ده‌ركردووه، بۆیه ده‌ڵێم، هیچ دو‌ژمنێك ناتوانێت هێنده زیان به ئاماده‌ییمان بگه‌یه‌نێت گه‌وره‌تربێت له‌وه‌ی كۆنگرێس به سه‌ری هێناوین".
ماتیس له‌به‌رده‌م لیژنه‌كه‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌كی پرۆژه بوودجه‌ی پنتاگۆنی بۆ ساڵی 2018 خسته‌ڕوو، كه سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ پێشنیازی كردووه‌و بڕێكی زه‌به‌لاحی بوودجه‌كه‌ی زیادكردووه".
له پرۆژه نوێیه‌كه‌ی بوودجه‌دا، پنتاگۆن داوای له كۆنگرێس كردووه، بڕی 704 ملیار دۆلار بۆ ساڵی 2018 دیاریبكه‌ن و 65 ملیار دۆلار زیاتریش بۆ جه‌نگ ته‌رخانبكرێت.