به‌ وێنه‌... ئابڕوچوونێكی سێكسی له‌ ره‌حیم ستێرلینگ ئاشكرا ده‌بێت

ئابڕووچوونێكی ستێرلینگ له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كه‌ی كیم كاردیشیان بڵاو ده‌بێته‌وه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای ده‌كات كه‌ له‌ كه‌مپه‌ مه‌شقییه‌كه‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له‌ ئه‌مێریكا، ئابڕووچوونێكی سێكسی له‌ ره‌حیم ستێرلینگی هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر سیتی ئاشكرا ده‌بێت.

رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا له‌ چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 6 ئابی 2017، ئاشكرای ده‌كات كه‌ ره‌حیم ستێرلینگ له هۆتێلێك كه‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتییه‌ له‌ لۆس ئه‌نجلس گاڵاكسی ئه‌مێریكا به‌ بڕی 3 هه‌زار پاوه‌ند كچێكێ ئه‌مێریكی به‌ ناوی (له‌یلا) بۆ ته‌نیا به‌سه‌ربردنی شه‌وێك رازیكردووه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، كه‌س شێوه‌ی كچه‌كه‌ی نه‌بینیوه‌، به‌ڵام زانیاری ئه‌وه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ كه‌ ئه‌و كچه‌ی كه‌ ستێرلینگ بۆ ماوه‌ی شه‌وێك له‌گه‌ڵی ماوه‌ته‌وه‌ به‌ هاوشێوه‌ی كیم كاردیشیانی خانمه‌ گۆرانیبێژی ئه‌مێریكا ناسراوه‌، له‌ رێگه‌ی (واتس ئه‌پ)ـه‌وه‌ ئابرووچوونه‌كه‌ی ئاشكرا بووه‌.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ جه‌ختی له‌و كردۆته‌وه‌، كه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئابرووچوونه‌كه‌ی ستێرلینگ خێزانه‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه‌ كه‌ منداڵێكی تازه‌ له‌دایكبووی 6 مانگیان هه‌یه‌.

كیم كاردیشیان خانمه‌ گۆرانیبێژی ئه‌مێریكا
كیم كاردیشیان خانمه‌ گۆرانیبێژی ئه‌مێریكا