له‌ سووريا قاعيده‌ ده‌يه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر ده‌روازه‌كانى هاوسنوورى توركيادا بگرێت

رووسيا تێبينى جموجۆڵه‌كانى كردوون

K24 – هه‌ولێر:

ديپلۆماتكارێكى رووسيا رايگه‌ياند، به‌ره‌ى نووسره‌، باڵى رێكخراوى قاعيده‌ له‌ سووريا ده‌يه‌وێت ده‌روازه‌ سنوورييه‌كانى نێوان سووريا و توركيا كۆنترۆڵ بكات.

ئاژانسى هه‌واڵده‌رى نۆڤۆستى له‌ زارى به‌رپرسێكى ديپلۆماتى رووسى له‌ جنێڤ بڵاويكرده‌وه‌، به‌ره‌ى نووسره‌ ده‌يه‌وێت بگاته‌ ناوچه‌ سنوورييه‌كانى نێوان سووريا و توركيا و ده‌ست به‌سه‌ر ده‌روازه‌كاندا بگرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ رايگه‌ياندووه‌، لايه‌نى رووسى له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا تێبينى جموجۆڵى چه‌كدارانى به‌ره‌ى نووسره‌ى سه‌ر به‌ قاعيده‌ى كردووه‌، كه‌ ده‌يانه‌وێت ده‌روازه‌ سنوورييه‌كان بخه‌نه‌ ژێر ركێفيانه‌وه‌

روونيشيكرده‌وه‌، تێكچوونى ره‌وشى سووريا له‌ به‌رژه‌وه‌ندى گرووپه‌ تيرۆريستييه‌كانه‌ و ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ رێى ده‌ستگرتن به‌ سه‌ر ده‌روازه‌ سنوورييه‌كان كۆمه‌كى دارايى و سه‌ربازى بۆ خۆيان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ 15ى ئاب/ ئۆگستى 2017، چه‌كدارانى به‌ره‌ى نووسره‌ به‌رپرسيارێتى بۆمبابارانكردنى گه‌ڕه‌كه‌كانى خۆرئاواى حه‌له‌بيان گرته‌ ئه‌ستۆ كه‌ بووه‌ هۆى گيانله‌ده‌ستدانى سێ كه‌س.

ديپلۆماتكاره‌ رووسه‌كه‌، ئه‌وه‌شى دووپاتكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و په‌لامارانه‌ى به‌ره‌ى نووسره‌ ئامانج لێيان له‌ باربردنى هه‌وڵه‌كانى رووسيايه‌ بۆ هێنانه‌دى ئاگربه‌ستى سه‌رتاسه‌رى له‌ سووريا.

پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، به‌ره‌ى نووسره‌ رايگه‌ياند، ده‌ستيانگرتووه‌ به‌سه‌ر ده‌روازه‌ى بابولهه‌واى سنوورى كه‌ ريفى ئيدلب ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ ناوچه‌ سنوورييه‌كانى توركياوه‌.

سه‌رچاوه‌: نۆڤۆستى