ورده‌كارى خۆڕاده‌ستكردنى ئه‌ميره‌كه‌ى داعش ئاشكرا ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
خۆ بهدهستهوهدانى ئهميرێكى داعش و گرووپه‌كه‌ى زۆر پرسيارى هێناوه‌ته ئاراوه، لێره‌دا ورده‌كارى چۆنێتى خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانى ئه‌و ئه‌ميره ده‌خرێته‌ڕوو.
ئه‌بو به‌ڕا، ناسراو به ئه‌بو به‌ڕا جراجيرى له ناوچه‌ى قهلهمونى خۆرئاواى دێر عهتييه خۆى راده‌ستى هێزه‌كانى سوپاى سووريا و چه‌كدارانى حزبوڵڵاى لوبنان كرد.
ئه‌بو به‌ڕا به‌رپرسى شه‌رعيى داعش بووه له جرود و به‌وه تۆمه‌تباره كه بووه‌ته هۆى شكستهێنانى سوپاى سوورياى ئازاد له ناوچه‌كانى قهلهمونى خۆرئاواى ليبرود و هه‌ندێكيش پێيانوايه ئه‌و پێشتر له ناو داعشدا ده‌ركراوه.
الداعشي الذي يرتدي الحزام الناسف ويفجر نفسه بمقرات الجيش الحر
— منشق عن حزب الله (@mahdi13203505) ١٩ أغسطس، ٢٠١٧
نراه اليوم حملا وديع ضد العنف والقتل والتفجير ويعود لمعلمه الاول #حزب_الله pic.twitter.com/BBKM4iCF3j
بڵاوبوونه‌وه‌ى ديمه‌نى خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانى كاردانه‌وه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌دواى خۆي‌دا هێناوه به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى به پێكه‌نين و خۆشحاڵييه‌وه له ناو چه‌كدارانى حزبوڵڵا و سوپاى سووريادايه.
هه‌ندێكى ديكه له به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان گاڵته‌يان به‌و وته‌يه كردووه كه ده‌وترێت داعش نابه‌زێنرێت و ئه‌ندامه‌كانى خۆيان راده‌ست ناكه‌ن، به‌ڵام به خێراييه‌كى زۆر چه‌كداره‌كانى خۆيان له به‌رده‌م گورزه‌كانى حزبوڵڵا نه‌گرتووه.
"أحمد وحيد العبد" الملقب "أبو البراء" شرعي في تنظيم #داعش سلم نفسه لحزب الله اللبناني في القلمون الغربي
— أبو أحمد الأبجر (@mofak_1994) ١٩ أغسطس، ٢٠١٧
كان يقول عن المجاهدين "مرتدين" pic.twitter.com/0BjJlH6UTL
ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه چوونه‌ته پاڵ سوپاى سووريا و حزبوڵڵا پێده‌چێت كاتێكى زۆريان له‌به‌رده‌ست بووبێت و ته‌نانه‌ت به‌شێك له كه‌لوپه‌لى ناوماڵ و خاو و خێزانه‌كانيان هێناوه و ئاوى سارد و مۆبايليان به‌ده‌سته‌وه‌يه و به خۆشحاڵى و پێكهنييهوه قسه ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن، چه‌كدارانى داعش له ره‌ققه، ده‌ستبه‌ردارى چه‌كداره‌كانيان له جرود بوونه و به هۆى ناكۆكى ناوخۆييه‌وه وازيان لێيان هێناوه و سهرپشكيان كردوون له‌وه‌ى چ بڕيارێك ده‌ده‌ن و به خواستى خۆيان ره‌فتار بكه‌ن.
سه‌رچاوه سه‌ربازييه‌كان باسيان له‌وه كردووه، ئه‌وانه‌ى خۆيان راده‌ستكردووه ژماره‌يان 50 كه‌سه و سه‌ر به فهسيڵى ئوسامه بوونه و له گه‌مارۆدا بوونه و چه‌كدارێكيان به ماتۆڕسكيل روويكردووه‌ته خاڵێكى سه‌ربازى حزبوڵڵا و ئاڵاى خۆبه‌ده‌سته‌وه دانى به‌رز كردووه‌ته‌وه و نامهيهكى گه‌ياندووه‌ته چه‌كداره‌كانى حزبوڵڵا.
دواى ئه‌و نامه‌يه، په‌يوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى له نێوان هه‌ردوولادا درووستبووه و كاتى خۆ راده‌ستكردن ده‌ستنيشانكراوه و كاتژمێر 08:00ى سه‌ر له به‌يانى رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو ئه‌و گرووپه‌ى داعش به بێ چه‌ك له شوێنێكى دياريكراو ئاماده بوونه و هاوكات خێزانهكانيشيان هێناوه و خۆيان راده‌ستكردووه.