ئه‌ڵمانيا: توركياى ئه‌ردۆغان هه‌رگيز نابێته ئه‌ندامى يه‌كێتى ئه‌وروپا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، زيگمار گابرێل رايگه‌ياند، توركيا هه‌رگيز نابێته ئه‌ندامى يه‌كێتى ئه‌وروپا، مادام ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات.
گابرێڵ گوتيشى: زۆر روونه به‌م حاڵه‌ى ئێستايه‌وه، توركيا هه‌رگيز نابێته ئه‌ندامى يه‌كێتى ئه‌وروپا.
ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌وروپاييه‌كان به‌رپرس نيين له‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه حكومه‌تى توركيا و ئه‌ردۆغانن كه به‌رده‌وام له‌و به‌هايانه راده‌كه‌ن، كه ئه‌وروپا به‌رگريان لێده‌كات.
گابرێڵ له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى بيڵدى ئه‌ڵمانى پێشبينى ئه‌وه‌شيكرد، گرژييه‌كانى نێوان به‌رلين و ئه‌نقه‌ره زياتر بن.
ئه‌م لێدوانه دواى ئه‌وه دێت، ئه‌ردۆغان داواى له توركه‌كانى ئه‌ڵمانيا كردبوو، ده‌نگ نه‌ده‌نه پارته گه‌وره‌كانى ئه‌ڵمانيا له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى وڵاته‌كه‌يان.