ئيمارات: پێويسته توركيا و ئێران له سووريا بكشێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيمارات داوايكرد، هه‌ريه‌ك له ئێران و توركيا هێزه‌كانيان له سووريا بكشێننه‌وه و ده‌ست وه‌رنه‌ده‌نه ره‌وشى سووريا.
عه‌بدوڵڵا بن زايد ئالنهيان رايگه‌ياند، ئێران و توركيا هه‌وڵده‌ده‌ن به چاوى ئيستعمارييه‌وه بڕواننه سووريا و ده‌ست له كاروبارى ناوخۆى ئه‌و وڵاته وه‌رده‌ده‌ن.
گوتيشى: ئه‌وان بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م به‌ديهێنانى چاره‌سه‌ر له سووريادا.
داواشيكرد، توركيا و ئێران هێزه‌كانيان له سووريا بكشێننه‌وه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيمارات له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا كه له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ ئه‌نجاميدا، گوتيشى: با راشكاوانه قسه بكه‌ين، ده‌بێت توركيا و ئێران ده‌ست له ره‌وشى سووريا وه‌رنه‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌تا ئێران و توركيا به چاوى ئيستعمارييانه‌ى خۆيانه‌وه سه‌يرى كێشه‌ى سووريا بكه‌ن، ئه‌و ره‌وشه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.