دواخستنی شه‌ڕی حه‌ویجه بۆ كاتی ریفراندۆم لێدانه له ره‌هه‌نده یاساییه‌كانی ریفراندۆمه‌كه
K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی عێراقی، به‌هۆی دواخستنی شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك، ده‌یه‌وێت له چوارچێوه‌ی پلانه‌كه‌یدا ده‌ستكه‌وتی زیاتری هه‌بێت، بۆیه دواخستنی جه‌نگه‌كه زیاتر پلانێكی سیاسییه نه‌ك سه‌ربازی.
چونكه حكومه‌تی عێراق كه نزیكه‌ی ساڵێك پێش ئێستا داوای لێده‌كرا پێش مووسڵ، حه‌ویجه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك كۆنترۆڵبكرێنه‌وه، به‌ڵام به‌غدا ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی بۆ ئه‌و كاته دواخستووه كه هاوكاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه و بڕیاره له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌نجام بدرێت.
هه‌رچه‌نده به‌غدا ره‌تیكردووه‌ته‌وه دان به ده‌ره‌نجامه‌كانی ریفراندۆمه‌كه‌دا بنێت، به‌ڵام هێشتا به رێگای جیاواز ده‌یه‌وێت رێگه له ئه‌نجامدانی بگرێت له ناوچه‌كانی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌دا.
چاودێرانی ره‌وشه پێیانوایه، سه‌ره‌ڕای گفتوگۆ و گوشاره جۆراوجۆره‌كان، به‌ڵام بژاره‌ی سه‌ربازی له رێگه‌ی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی و جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه، وه‌ك رێگه‌یه‌كی كاریگه‌ر ده‌بینن تا رێگه له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌و ناوچانه‌دا بگرن، چونكه بوونی پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی له ناوچه‌كه‌دا، هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شی له‌باری ریفراندۆمه‌كه بشیوێنرێ و خه‌ڵك له ده‌نگدان ساردبكرێته‌وه‌و رێگه له چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی بگیرێت تا چاودێری ریفراندۆمه‌كه نه‌كه‌ن و به‌و رێگه‌یه‌ش تانه له بێلایه‌نی و خاوێنی پرۆسه‌كه بده‌ن.
به‌رپرسێكی سیاسی پله باڵا به رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی گوتووه: "پلانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه له رووی سه‌ربازییه‌وه ته‌واو بووه، ته‌نها ئاماده‌كاری هونه‌ری و لۆجیستی و جوڵه‌ی مه‌یدانی ماوه به ئاراسته‌ی ناوچه‌كه".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم له كه‌ركووك كردووه و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت ریفراندۆم له‌و پارێزگایه و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی ئه‌نجام بدرێت. بۆیه ئێستا حه‌ویجه گیرۆده‌ی بڕیارێكی سیاسییه نه‌ك سه‌ربازی تا له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار بكرێت كه زیاتر له 3 ساڵه داگیریان كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتوویه‌تی: "حه‌یده‌ر عه‌بادی پاش رازیبوون به پلانه سه‌ربازییه‌كه، بڕیاری له ئاماده‌كارییه‌كانی جه‌نگه‌كه‌داوه، ئێستا بۆردوومانی ئاسمانی زیاتر بووه‌و له حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری بنكه و مۆڵگه‌كانی داعش زۆرتر ده‌كرێنه ئامانج و ئه‌و بۆردوومانه ئاسمانییه‌ش تا ده‌ستپێكردنی هێرشی زه‌مینی به‌رده‌وام ده‌بێت كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رۆژه‌كه‌ی دیاریكردووه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "دیاریكردنی كاتژمێری سفر و هێرشكردنه سه‌ر حه‌ویجه زیاتر بریارێكی سیاسییه تا سه‌ربازی بێت، بڕیاری سیاسی ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كه دیاری ده‌كات، چونكه شه‌ڕه‌كه له سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردنی ریفراندۆم یان رۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌دا ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه كه عه‌بادی نایه‌وێت له رووی سه‌ربازییه‌وه جه‌نگه‌كه به‌ڕیوه ببات و شه‌ڕه‌كه بباته‌وه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ده‌ستكه‌وته سه‌ربازییه‌كه‌دا، ده‌ستكه‌وتێكی سیاسیشی هه‌بێت، ئه‌ویش شكستهێنانه به ریفراندۆمی كه‌ركووك، هیچ نه‌بێت له رووی یاساییه‌وه".
شاره‌زایانی كاروباری عێراقیش ده‌ڵێن: "عه‌بادی زۆر به هه‌ستیاری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسێی كه‌ركووك و حه‌ویجه ده‌كات و ده‌یه‌وێت به‌ڕه‌كه له ژێرپێی كورد ده‌ربهێنێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یه‌وێت له ره‌هه‌نده یاساییه‌كانی ریفراندۆمه‌كه بدات".
جاسم عه‌باسی شاره‌زای سیاسی ده‌ڵێت: "پلانی عه‌بادی بۆ دواخستنی شه‌ڕی حه‌ویجه تا سه‌روبه‌ندی ریفراندۆمه‌كه، مه‌رامێكی سیاسی روونه و ده‌یه‌وێت له رووی یاساییه‌وه، شكست به ریفراندۆمی ئه‌و ناوچانه بهێنێت، چونكه پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردن دیاریكردووه كه به بێ بوونی ئاسایش هه‌ڵبژاردن نییه، چونكه پێویستی به چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و لیژنه‌ی تایبه‌ت و به‌ڕیوه‌به‌رانی گشتی و شاره‌زایانی وڵاتانی دیكه هه‌یه تا سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن. هه‌موو ئه‌وانه‌ش پێویستیان به كه‌شوهه‌وایه‌كی هێمن و سه‌قامگیره نه‌ك كه‌شوهه‌وای جه‌نگ.
ئه‌و شاره‌زا سیاسییه ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌شوهه‌وایه‌ی عه‌بادی له جه‌نگه‌كه‌دا درووستی ده‌كات، ده‌بێته رێگر بۆ گه‌یشتنی چاودێره‌كان، چونكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه ریگه‌یان پێنادریت بێنه پارێزگای كه‌ركووك له ژێر ره‌وشێكی وه‌ها نه‌گونجاودا".